هەزار ڕێکەوت، بوون بە هەزار
شەوی مقەست
باڵیان کردم.
هەزار ڕێکەوت، بوون بە هەزار
دەستی کۆست و
قفڵیان کردم
هەزار ڕێکەوت، بوون بە هەزار
دارە مەیت و
هەڵیان گرتم.
بەڵام تاقە ڕێکەوتەکەی تۆ بوو
ئێوارەیەک
بوو بە ئاسمان
بوو بە کلیل
بوو بە لانکە و
بووم بە شیعرێکی نوێ تر و
دەم بە گۆرانیی هاتمەوە! [1]
شاعیر: #شێرکۆ بێکەس#
بەرهەم: #مێرگی زام مێرگی هەتاو#
هۆنراوە: ئێوارەیەک