کە ئەگریایت
لەو ساتەدا هەورێ بووم و لە چاوتا بووم
کە داڕژای، گەرم.. گەرم
دڵۆپێ بووم لە خەمەکانی ئاسمانت
وەختێ گەیشتمە سەر لێوت
جارێکی تر هەڵم بووم و
هەناسەی ساردت لێی دام و
دیسانەوە من بوومەوە
بە بارانی نیگاکانت! [1]
شاعیر: #شێرکۆ بێکەس#
بەرهەم: #مێرگی زام مێرگی هەتاو#
هۆنراوە: باران