لەسەر بەردێ
بەیان پرچی بارانێکی ئەهۆنیەوە.
لە دەفتەری مێرگێکیشدا
بارانیش جۆگە شیعرێکی ئەنووسیەوە.
لە جۆلانەی شەپۆلیشدا
شیعریش بەدەم سەمای وشە و درەختەوە
بۆ دوو دڵداری میوانی
دیوانی باران و کەژ و
خەونی بەرد و
ئاسمانێکی ئەخوێندەوە. [1]
شاعیر: #شێرکۆ بێکەس#
بەرهەم: #مێرگی زام مێرگی هەتاو#
هۆنراوە: بۆ دوو میوان