لە سەرانسەری خەیاڵما، گەر بگەڕێی
بۆ بستێ سێبەر و هەتاو
بۆ قولانجێ شپرزەیی
بۆ جێ پێیەک لە مێرگی خەم
بۆ تۆزقاڵێ لە ئارام و
بۆ زەڕڕەیەک لە پێکەنین
تۆی تیا نەبی ؟!
بەدیی ناکەیت
ئیتر من چۆن
مەملەکەتی سیحری تۆ نیم!. [1]
شاعیر: #شێرکۆ بێکەس#
بەرهەم: #مێرگی زام مێرگی هەتاو#
هۆنراوە: مەملەکەتی سیحر