نەء مەهێڵە، ئەی گیانی من، تۆ مەهێڵە
لە باوەشی پڕ پرشنگ و لە بەهاری ئەو سنگەتا
زریانی زەرد بمفڕێنێ
نەء مەهێڵە و بە هەر دوو دەست
وەکوو کەوێکی کەسیرە
سەرم بگرە و
لە ژووری گەرمی مەمانتا
لە بێزاری و
لە وەڕسی و
لە پیرێتیم.. بشارەوە! [1]
شاعیر: #شێرکۆ بێکەس#
بەرهەم: #مێرگی زام مێرگی هەتاو#
هۆنراوە: مەهێڵە