ئەمڕۆ پێنجشەممە #17-10-2024#، بە ئامادەبوونی #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگە بیست و نۆیەمین خولی دەرچووانی ئەکادیمیایی #زاخۆ# بەڕێوەدەچێت، کە نزیکەی هەزار قوتابی بۆ ماوەی 9 مانگ مەشق و ڕاهێنانی سەربازییان ئەنجامداوە و دوای وەرگرتنی بڕوانامە دەخرێنە خزمەتی گەل و نیشتمانەوە.
ئەکادیمیای سەربازیی زاخۆ لە ساڵی 1996 لەلایەن #پارتی دیموکراتی کوردستان#ەوە دامەزراوە، لە ساڵی 2004 چووەتە سەر وەزارەتی بەرگریی ئێراق، تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار ئەفسەر لەو ئەکادیمیاوە چوونەتە #وەزارەتی پێشمەرگە# و وەزارەتی بەرگریی ئێراق. [1]