لە چوارچێوەى سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ تورکیا و پاش گەییشتنى بە ئەنقەرە، نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە #16-10-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ بەڕێز #هاکان فیدان# وەزیرى دەرەوەى تورکیا، کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز ئیبراهم کالن بەرپرسى دەزگاى هەواڵگریى تورکیا ئامادە بوو، برەودان بە پەیوەندییەکانى تورکیا لەگەڵ ئێراق و هەرێمى کوردستان، دۆخ و ئاڵۆزییەکانى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و ئەگەر و لێکەوتەکانى، هەروەها چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەش، تاوتوێ کران. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 36 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!