ڕۆژی سێشەممە #15-10-2024# لە سەڵاحەددین #مەسعود بارزانی# پێشوازی لە بەڕێز د. محەمەد ئەلحەسسان نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق کرد.
لە دیدارەکەدا مەسعود بارزانی پیرۆزبایی لە د. محەمەد ئەلحەسسان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرک و کاری تازەی دا.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەکانی ئێراق و ناوچەکە و هەڕەشەکانی بەردەم سەقامگیریی ئێراق و ناوچەکە و ڕۆڵی یونامی لە چارەسەرکردنی کێشەکان و بەدیهاتنی سەقامگیری ئاڵوگۆڕ کرا.
پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ئێراقی فیدڕاڵ و هەروەها هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان و پێویستیی بەڕێوەچوونی لە کەشێکی ئارام و شەفاف تەوەری تری ئەو دیدارە بوون. [1]