بریکاری وەزارەتی نەوتی ئێراق ڕایگەیاند: هەتا فەرمانبەران تەوتین نەکەن کیشەی مووچە چارەسەر نابێت، هەر فەرمانبەرێکیش پێشتر هەژماری منی کردبێت دەتوانێت ئێستا تەوتین بکات.
د. #عیزەت سابیر# بریکاری وەزارەتی نەوتی ئێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی پڕۆسەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەران ڕایگەیاند: داوا لە هەموو هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەم بچن تەوتین بکەن، تەنانەت ئەگەر هەژماری منیشیان هەبێت، لە هەموو وڵاتانی دنیا ئاساییە کەسێک دوو هەژماری هەبێت.
هەوڵی جدیمان داوە لە #بەغدا# و بەردەوامیش دەبین، ئەگەر حکومەتی هەرێم ڕازی ببێت لە ڕێگای بانکە متمانە پێکراوەکانی ئێراقەوە مووچە بدات زۆر باشە بێت و دەست خۆشییان لێدەکەین، بەڵام ئەگەر جەخت لە هەژماری من بکاتەوە حاڵی مووچەخۆران هەر بەم شێوەیە دەبێت و مووچەکانیان دوادەکەوێت. [1]