سوسن و هەراران دەراویان یەکن ماری کیژجوانان ئیشیان چەند ڕێکن
هەندێک لە ئیدیۆمەکان کاروباری ڕۆژانە و دیارە کۆمەڵایەتییەکانن وەکوو هۆنراوە و دەق و دەستەواژە و پەند دەخرێنە ڕوو، لە دەراوی کوێستانان لەسەر سەرچاوەی ئاو و کانی و کانیاوان و سێڵاو و مێرگاندا کۆمەڵێک گوڵ دەڕۆن وەکوو گوڵاڵەی سوسن و هەڵاڵە، کە وار و ژینگە و سەراوییان یەک دەراوە، لەسەر ماڵێک کە کچی جوانیان هەیە ئیدیۆمی هەستناسکیان بۆ درووستکراوە وەکوو: سێبەریان خۆشبووە، ماڵێ کابرای، بحێشتینە، لێرەش ستایشی دەستڕەنگینی و پاکوخاوێنیان کراوه، هەر لەگەڵ بەیبوون و گوڵاڵەسوورە و سەوسەن و هەڵاڵەدا باسی ماڵە کیژ جوانان کراوە و تراوە: سوسن و هەراران دەراویان یەکن ماری کیژجوانان ئیشیان چەند ڕێکن.[1]