شانس ئەگەر نەبوو دەڵەمە ددان دەشکێنێ
وتراویشە: ئەگەر شەنست هەبوو بڕۆ لێی بنوو، شانس، بەخت، یەخبار، کوردەواری زۆر جاران بە ناوچەوان، نێوچەوان ناوی دەبات، دەڵەمە: تێکەڵکردنی چەند دڵۆپێک لە شیری هەنجیرە بە شیری مەڕوماڵات و شێوەی هەڵبڕکان وەکوو محەلەبی و کاستەر بەهۆی کارلێکی ئەو پشکە شیرەی هەنجیرەکە بە شیری مەڕەکەوە درووست دەبێت و شوانەکان بەنانەڕەقەوە دەیانخوارد، ئەو دەڵەمەیە بە هەوێنکردنی شیریش بۆ ئەوەی ببێتە ماست دەوترا: هەوێنکراوە بەڵام هێشتا دەڵەمەیە و نەبووە بەماست، لە هەردوو حاڵەتدا دەڵەمەی شیرە هەنجیر و هەوێنی ماستەکە دەڵەمە هەر شل و نەرمە هاوشێوەی شۆربا و محەلەبی، دەڵەمە و بێ بەختی لەو ئیدیۆمەدا جێگەیان کراوەتەوە و بۆ بێبەختی دەوترێت: شانس ئەگەر نەبوو دەڵەمە ددان دەشکێنێ.[1]