شەڕ لە سۆرانە تۆز لە بادینانە
هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە وتراوە:# لە دۆرەزەی لێیانداوە لە باشتەپەی دەغەزرێ# یان #شەڕ لە بادینان تۆز لە دەرگای ماڵێ# یان #شەڕ لە بادینان، تۆزی لە پیش مالێ مە#، سۆران و بادینان دوو ناوچەی جوگرافی باشووری کوردستانن، سۆران دەگەڕێتەوە بۆ میرەکانی میرنشینی سۆران و بادینانیش بۆ ناوچەی دەسەڵاتی میر بەهادینی میرنشینی بادینان، ئەو دوو ناوچە جیاوازە بۆ گوزارشتی دووری دوو بابەت لە یەکترییەوە یان پەیوەندی نەبوونیان بەیەکدییەوە دەوترێت: شەڕ لە سۆرانە تۆز لە بادینانە. [1]