شەرتی جوتیاری خەت ڕاستییه
جوتیار: ئەو کەسەی کە هێستر و گایان ڕادەترەقێنێ بۆ جووت و کێڵانی زەوییە کشتوکاڵییەکان، ئەگەر کارەکەی بەڕێکوپێکی بکردایە، دەستگرتنی بە هەوجاڕ و دەنگدانی گا و ئێسترەکان تووندوتۆڵ بووایە ئەوا گایەکان کاوێژییان ناکرد و خەت و کووزی گاسنەکەیان خوار دەرناچوو، بۆیە کێخوا و خاوەن موڵکەکان و دەرەبەگەکان بەجوتیاری خۆیانیان دەگرت، ئەگەر خاوخلیچک و زڕتۆ و تەمبەڵ بووایە خەتی گایەکان ناڕێک دەبوون و کەس بە جوتیاری خۆی نایگرت، بۆیە لە سنووری #هەولێر#ێ وتراوە: شەرتی جوتیاری خەت ڕاستییه. [1]