شەرتی دروونەکەری دەست و سواڵییه
دروێنەکەر، دروونەکەر، کە زیاتر بە سەپان ناودەبرێت، ئەو کەسەیە کە بەداسێکەوە دەست دەکات بە دروێنەی دەغڵودان، هەندێک سەپان زۆر خاووخلیچک و دوودڵن لە ئەنجام دانی ئەو کارەدا، ئەوەش لە مەقامی گازی سەپانان لە وراتی #کۆیە# و دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ ڕەنگی داوەتەوە و وتراوە: وەرە شەمار بیدە لە گورم، ئەمن گەلەک لەو سەپانییەی دوو درم، بۆ گاڵتەش دەستکاری دەکرێت دەوترێت: وەرە شەمار بیدە لە گونم، ئەمن گەلەک لەو سەپانییەی دوو درم، ئەو سەپانەی دوودڵەی خۆی لە کارەکەی نادات دەست و قەیناغ و سواڵەی هیچی تێدا نییە و مەڵۆ و سوارەی دیار نییە و تێکەکێش هیچ مەڵۆیەکی دووراوە نییە بیگوازێتەوە ناچار لە پشتی سەپانەکەی دەوەستێت، بۆیە لە کوردەوارییدا بۆ ستایشی سەپان دەوترێت: شەرتی دروونەکەری دەست و سواڵییە. [1]