شەڕی دایک و کیژان ڕۆژی پایزان
دایک و کچ لەبەر ئەوەی نەوەی دوو سەردەمی جیان، کاتێک کیژەکە پاچەرە و گەورە دەبێت، زووزوو لەگەڵ دایکیدا لەسەر بابەتێ دەکەونە دەمەتەقێ و ناگەن بەیەک، ئەوەش گرژی و نیگەرانی و وردە شەڕی لێ دەکەوێتەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی لە خوێنی یەکترن و پەیوەندی دایک و کچایەتی لەنێوانیاندایە لە ماوەیەکی کورت و زوودا ئاشت دەبنەوە، ڕۆژی پایزانیش دوای ڕۆژی ماوە درێژی هاوینان دێت، تەواو کورت دەبێتەوە لە (14) کاتژمێری هاوینەوە بۆ (12) کاتژمێر و تا بەرەو زستانیش بڕوات کورتتر دەبێتەوە بۆ نزیکەی (10) کاتژمێر، پەیوەندی خوێنی دایک و کچ و ماوە کورتی و درێژی ڕۆژی پایزان کراوە بەو ئیدیۆمە جوانە و بۆ کاتیی بوونی شەڕی دایک و کچ لە سنووری #هەولێر#ێ وتراوە: شەڕی دایک و کیژان ڕۆژی پایزان.[1]