شەوقی لە تەپاڵە بڕیووە
تەپاڵە: ڕیخ، سەرگین، لاس، شیاکە، پاشماوەی ئاژەڵی وەکوو مانگایە، لەبەر ئەوەی مانگا گیاخۆرە ڕەنگی ڕیخەکەی سەوزە، بەڵام کە وشک دەبێتەوە ڕەنگەکەی دەگۆڕێت لە سەوزەوە بۆ کەسکی تاریک و بۆر و تا زۆرتر بمێنێتەوە ڕەنگی بۆر و ڕەش و خۆڵەمێشی دەبێت و هیچ ڕووناکی و گەشییەکی تێدا نامێنێت، لەبەر ئەوەی پاشەڕۆشە، هەر قێزەون دێتە بەرچاو، بۆ گوزارشتکردن لە ناشیرینی کچێک بەتەوسەوە دەوترێت: شەوقی لە تەپاڵە بڕیووە.[1]