لە شارۆچکەی #شەقڵاوە#ی سەربە پارێزگەی #هەولێر# یارییەکانی پاڵەوانێتی بۆکسێنی یانەکانی ئێراق بۆ ئاستی تازەپێگەیشتووان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا و دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرز لە یارییەکانی دا تیمی بۆکسێنی یانەی پێشمەرگە توانیان درێژە بە سەرکەوتنەکانیان بدەن.
سەبارەت بە ئەنجامی تیمەکەیان #بڵند مەحمود# ڕاهێنەری تیمی بۆکسێنی یانەکە بۆ پێشمەرگە سپۆرت زانیاری زیاتری داو وتی، تیمەکەمان بۆ پلەی یەکەم یاری دەکات و ئاستێکی بەرزمان پیشان داوە کە خۆشبەختانە و بەهۆی بەهێزی یاریزانانمان ڕکابەرەکانمان پاشە کشە دەکەن ئەوەش دوای ئەوەی #زوبێر ساڵح#ی تازەپێگەیشتومان لە کێشی + 80 سەرو قورس، ڕکابەرەکەی لە یانەی ئیئتیلاف لە شاری بەغدا پاشەکشەی کردوو نەهاتە نێو حەلەبی یاریکردن.
ناوبراو وتیشی بە هیواین پلەی یەکەم و جامی یەکەمی بۆ یانەکەمان بهێنینەوە و پاڵەوانانمان بگەنە ڕیزی هەڵبژاردەی ئێراق کە بەشداری لە پاڵەوانێتی بۆکسێنی وڵاتانی ئاسیا دەکەن.[1]