لە درێژەی یارییەکانی پاڵەوانێتی بۆکسێنی یانەکانی ئێراق بۆ ئاستی تازەپێگەیشتووان کە یارییەکانی لە شارۆچکەی #شەقڵاوە#ی سەربە پارێزگای #هەولێر# بەڕێوە دەچێت و ئێوارەی ڕۆژی هەینی #28-06-2024# و لە یاری قۆناغی پێش کۆتایی پاڵەوانێتییەکە، #زوبێر ساڵح#ی یاریزانی تیمی بۆکسێنی یانەی پێشمەرگە ڕووبەڕووی یاریزانی یانەی شەباب خەیراتی شاری بەغدا بووەوە، لەو یارییەدا و دوایی پیشان دانی ئاستێکی بەرزی نموونەیی و لە دوای تەنیا 20 چرکە پاڵەوانەکەی یانەی پێشمەرگە توانی کۆتایی بە یارییەکە بهێنێت و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و بگاتە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی بۆکسێنی یانەکانی ئێراق کە پاڵەوانی ئەو پاڵەوانێتییە ڕاستەوخۆ دەبێتە یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق و بەشداری دەکات لە پاڵەوانێتی بۆکسێنی وڵاتانی ئاسیا.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 18 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!