هەڵبژاردەی ئێراق بۆ خوار تەمەن 23 ساڵ ئامادەکاری بۆ پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەبی دەکات و تێیدا و کیژە پاڵەوانێکی تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە پێکهاتەی هەڵبژاردەی کچانی ئێراق بۆ یاریەکانی 100 مەتر و 400 مەتر بەربەست بەهێزتر دەکات.
سەبارەت بە بەشداری ئەو کیژە یاریزانەیان #نزار ئەکرەم# سەرپەرشتیاری گشتی تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، تیمی کچانی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە پێکهاتەکانی هەڵبژاردەی ئێراق بەهێزتر دەکەن و لە سەرجەم ئەو پاڵەوانێتیانەی لە دەرەوەی ئێراق ئەنجام دەدرێت کچانمان توانیویانە پشکی شێریان لەنێو یاریزانانی هەڵبژاردەی ئێراق هەبێت.
نزار وتیشی، پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی کچانی وڵاتانی عەرەبی بۆ خوار 23 ساڵ لە وڵاتی میسر ئەنجام دەدرێت، #کوردستان بەمۆ جەمال# ی کیژە یاریزانمان وەک یاریزانی هەڵبژاردەی ئێراق دەچێتە نێو ئەو ڕکابەریانە کە لە ئێستادا 2024 و لەژێر سەرپەرشتی (زەردەشت ڕەفیق)ی ڕاهێنەر مەشقەکانی بە شێوەیەکی چڕ ئەنجام دەدات و دەیەوێت ژمارەیەکی قورس بێت لە یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتییەدا.
دواجار سەرپەرشتیاری گشتی تیمی گۆڕەپان و مەیدانی کچانی یانەی پێشمەرگە هیوای خواست کوردستان و هاوڕێکانی ئەنجامی بەرچاویان هەبێت و بە میدالیا و ئەنجامەوە بگەڕێنەوە.
هەر سەبارەت بەو پاڵەوانێتییە و بەشداریکردنی کیژە یاریزان کوردستان بەمۆ جەمال بۆ پێشمەرگە سپۆرت زانیاری زیاتری پێداین و وتی، ئەم پاڵەوانێتییە زۆر بەهێزە و پاڵەوانانی وڵاتانی عەرەبی تێیدا بەشداری دەکەن، کوردستان وتیشی تاکە کیژە یاریزانی کوردم کە بەشداری لە ڕکابەرییەکانی دەکەم و دەمەوێت ئەنجام بۆ هەڵبژاردەی ئێراق دەست بخەم وەک کیژە یاریزانێکی یانەی پێشمەرگە.
جێگەی باسە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی وڵاتانی عەرەبی بۆ خوار تەمەن 23 ساڵ لە ڕێکەوتی #05-07-2024# تا #09-07-2024# و لە وڵاتی میسر یارییەکانی بەڕێوە دەچن.[1]