قەت بە زستان باوەڕ مەکه
وتراویشە: بە پێکەنینی زاڵم و هەتاوی زستان باوەڕ مەکە، ئەو کەسەی زۆردارە لەوانەیە پێکەنینەکەی بۆ چەواشەکردن بێت و نیازی ئەوەیە لەسەرت بدات، خۆرەتاوی زستانیش زۆر بەنرخە چونکە زۆر کەم دەردەکەوێت، کە دەریش دەکەوێت ناتوانرێت پشتی پێ ببەسترێت لەبەر ئەوەی لەوانەیە کتوپڕ زۆر زوو سەرما و سۆڵە و کەشێکی هەور و باراناوی پەیدا ببێت و خۆرەتاوەکە نەمێنێت، ئەوە وەکوو گوزارشتی و ئەزموونداری لە کوردەوارییدا بۆ ئامۆژگاری و ڕێنوێنی وتراوە: قەت بە زستان باوەڕ مەکە. [1]