ناونیشانی بابەت: ئایا پێویستە چەند جار هەست بە جوڵەی کۆرپەکەم بکەم لە ڕۆژێکدا؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
زۆربەی خانمان و بەتایبەتیش ئەوانەی یەکەم دووگیانیان بێت زۆر بەلایەنەوە گرنگە کە دڵنیابن لەوەی جوڵەی کۆرپەکەیان ئاساییە، بەگشتی بۆ دووگیانی یەکەم لە دوای هەفتەی 18وە هەست بە جوڵەی کۆرپە دەکرێت، وە لە دواتردا دایکەکە دەتوانێت هەستی پێبکات کە ئایا جوڵەی کۆرپەکەی، ئاساییە یاخود نا بە بەراوردی ڕۆژەکانی تر.
بەگشتی پێویستە کۆرپە لە ماوەی دوو کاتژمێردا لانی کەم 10 جار بجوڵێت و باشتر وایە لە دوای خواردنی ژەمێک یان خواردنەوەی شلەمەنییەک جوڵەکان بژمێریت.
ئەگەر کەمتر بوو لە 10 جوڵە یان هەستت کرد جوڵەکانی ئاسایی نین باشتر وایە سەردانی پزیشکەکەت بکەیت، مەرج نییە هەمووجار کۆرپەکەت کێشەی هەبێت بەڵام لەوانەیە پێویست بە پشکنینی زیاتر بکات بۆ دڵنیابوونەوە لە سەلامەتی کۆرپەکەت. [1]