ناونیشانی بابەت: ئایا لە ماوەی دووگیانی پێویستە هەمووکات لەسەر لای چەپ بخەوم؟ ئایا دەتوانم لەسەر سک بخەوم؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
شێوازی خەوتنی تەندرووست بۆ خانمانی دووگیان بریتییە لە خەوتن لەسەر لای چەپ یان لای ڕاست، گرنگ ئەوەیە لەسەر پشت نەخەویت بەتایبەت لە کۆتایی دووگیانی چونکە بەهۆی گەورەبوونی قەبارەی منداڵدان و کۆرپەکەتەوە قورسایی و پەستان درووستدەکات لەسەر لوولەخوێنەکان و لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی خوێنی پێویست بۆ کۆرپە نەچێت.
خەوتن لەسەر سک بەهەمان شێوە باش نییە و لە قۆناغەکانی کۆتاییشدا تا ڕادەیەک ئەستەمە. [1]