ناونیشانی بابەت: ئایا ئاساییە تووشی هەناسەتەنگی ببم لە ماوەی دووگیانی؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
هەناسەتەنگی یەکێکە لە گۆڕانکارییە فسیۆلۆجییەکان لە کاتی دووگیانی، کەواتە بەڵێ ئاساییە، هەندێک لە خانمان هەر زوو هەستی پێ دەکەن هەندێکیشان لەگەڵ زیادبوونی تەمەنی دووگیانییەکە، بەگشتی هۆکارەکەی بریتییە لە کاریگەریی هۆرمۆنەکان لەسەر سییەکان.
هەرکات لەگەڵ هەناسەتەنگییەکەت ئەم نیشانانەت هەبوو: ئازاری سنگ، کۆکە، دڵەکوتێ، بوورانەوە، یان هەستکردن بە تێکچوونی باری تەندرووستیت باشتر وایە لەم حاڵەتە ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکەیت بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کێشەیەکی تەندرووستیت هەیە یاخود نا. [1]