ناونیشانی بابەت: چۆن بزانم کە کچەکەم تەمەنی پێگەشتنی دەستی پێ کردووە؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
یەکەم نیشانە بریتییە لە گەورەبوونی سنگ، بەگشتی لە تەمەنی 10 ساڵیدا ڕوودەدات بەڵام دەکرێت لە هەندێک لە کچان درەنگتر بێت یان زووتر.
پاشان نیشانەکانی تر دەبینرێن وەکوو دەرکەوتنی مووی جەستە و گەشە و بەرزبوونی باڵا بەشێوەیەکی خێرا و هەروەها دەستپێکردنی سووڕی مانگانە. [1]