لەنێو یاریگەکەی لە ناوچەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەی پێشمەرگە، تیمی تۆپی پێی بێچووە شێرانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# میوانداری لە یانەی نەفتی شاری بەغدا کرد.
ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە #04-07-2024# و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەی پێشمەرگە و لە یاری قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین (ئاڵتون)ی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی ئێراق، تیمی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە میوانداری لە یانەی نەفت کرد.
لەو یارییەدا کە بە ئامادە بوونی حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆکی یانەی پێشمەرگە، م.#شێرزاد محەمەد حەسەن# سکرتێری یانە و #وسام محەمەد بازگ# سەرپەرشتیاری گشتی تیمەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بەڕێوەچوو تێیدا و یاریزانە بێچووە شێرە پێشمەرگەکانی جیلی دواڕۆژی یانەکە توانیان بە ئاستێکی بەرز ببینرێن و بە ئەنجامی 4-1 گۆڵ بردنەوەیان بەدەست هێنا و گەیشتنە یاری کۆتایی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی ئێراق.
لە نیوەی یەکەمدا یاریزانانی پێشمەرگە باڵا دەستی خۆیان پیشان دا دوایی ئەوەی لە خولەکی 32 (ڕائد مەجید) گۆڵی یەکەمی تۆمار کردوو هەروەک لە پاش ئەو گۆڵە و لە دوای 2 خولەک (بەهێز جەمیل) گۆڵی دووەمی بۆ تیمەکەی یانەی پێشمەرگە یەکلا کردەوە.
هەرچی یانەی میوان بوو بۆ یەکسان کردنەوەی ئەنجام هەوڵەکانیان چڕ کردەوە و تا لە خولەکی 37 گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد، ئەمه و دوا بە دوای ئەو گۆڵە و لە خولەکی 39 دووبارە یاریزان، (بەهێز جەمیل) بە ئاڕاستەکردنی تۆپێکی هونەری سەرنجڕاکێش توانی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیمی بێچووە شێرانی یانەی پێشمەرگە تۆمار بکات و ئەنجامی نیوەی یەکەم بە 3-1 گۆڵ بە پێشکەوتنی پێشمەرگەکان بە کۆتاهات.
لە نیوەی دووەمدا و دوای گۆڕانکارییەکان لەنێو یاریگەدا (محەمەد کاوە)ی یاریزانی پێشمەرگە گۆڵی چوارەم و دوا گۆڵی یارییەکەی تۆمار کردوو ئەنجامی کۆتایی بە 4-1 گۆڵی لە سوودی پێشمەرگەکان بە کۆتاهات و بەو ئەنجامەش کوڕانی پێشمەرگە گەیشتنە دوا یاری خولەکە کە بۆ یەکەم جارە لە مێژووی خۆیاندا بەشداری دەکەن و ئەو ئاستەیان پیشان داوە و لە کۆی 10 یاری 9 سەرکەوتن یان تۆمار کردووە.
جێگەی باسە بڕیارە یاری کۆتایی خولی بێچووە شێرانی یانەکانی ئێراق لە شاری #بەغدا#ی پایتەختی ئێراق بەڕێوە بچێت و تێدا و کوڕانی پێشمەرگە لە بەرانبەر براوەی تیمی بێچووە شێرانی یانەکانی حدود و نەفتی میسان یاری دەکەن کە بڕیارە یاری نێوان ئەو دوو یانەیە لە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی #05-07-2024# و لەسەر یاریگەی یانەی تاجی بەڕێوە بچێت.[1]