ناو: عائیشە
نازناو: ئایشە مەلا حەکیم
ناوی باوک: عەبدولحەکیم محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1945
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
عائیشە عەبدولحەکیم محەمەد ساڵی (1945) لە سلێمانی، گەڕەکی کانی ئاسکان شێخان لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و شۆڕشگێر لە دایکبووە.
قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ڕووناکی) و ناوەندی لە ناوەندیی (سلێمانی) کچان تەواوکردووە.
ساڵی (1967) لە پەیمانگەی (فنونی بەیتی) وەرگیراوە، ساڵی (1969-1970) تەواوی کردووە.
لە ساڵی (1973) وەک مامۆستا دەستبەکار دەبێت لە قوتابخانەی (عەواڵ) نزیک بەکرەجۆ، لەبەر ئەوەی دووەمی پەیمانگا بووە، پاشان بۆ ماوەی ساڵێک گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (گزنگ)، ساڵی (1975) گواستراوەتەوە بۆ قوتابخانەی (زانیاری)، تا ساڵی (1983) پاشان چووەتە قوتابخانەی (شەکرەکە) کە لە ئیستادا قوتابخانەی (سەعید کابان)ە.
ساڵی (1984) دەبێتە یاریدەر و دوای دوو ساڵ دەبێتە بەڕێوەبەر لە هەمان قوتابخانە بۆ ماوەی دوو ساڵ، بەهۆی نەبوونە #بەعس#ی لە بەڕێوەبەری لادەبرێت و گواستراوەتەوە قوتابخانەی (ئاسوودە) وەک مامۆستا بەردەوام بووە، ساڵی (1996) بەهۆی گواستنەوەی شوێنی نیشتەجێی دەچێتە قوتابخانەی (عەلی بۆسکانی)، پاش (35) ساڵ لە خزمەتکردن لە بواری پەروەردە و تەواوکردنی ماوەی یاسایی ساڵی (2008) لەو قوتابخانەیە خانەنشین دەکرێت.
مامۆستایەکی زۆر بەتوانا و دڵسۆز و خەمخۆری بواری پەروەردە بووە، لە ماوەی خزمەتیدا دەیان ڕێز و سوپاس و دەستخۆشی و پێزانینی پێ بەخشراوە لە بواری پەروەردە و بواری سیاسیدا.
زیاتر لە (13) ساڵ ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی هەرەوەزی مامۆستایان بووە و یەکێک بووە لە مامۆستا چالاکەکان و بەشداری دەیان کۆڕ و کۆرس و سیمینار و ۆرک شۆپ و خولی کارگێڕی و پسپۆڕی و قیادەی کردووە.
=KTML_Bold=هەروەها بەشداریکردووە لە:=KTML_End=
خولی مامۆستایان بۆ ماوەی سێ مانگ.
خولی بەڕێوەبردن و پسپۆڕی.
هەڵبژێردراوانی کۆنگرەی مامۆستایان.
ئەندامی سێبەری یەکێتی مامۆستایان بووە دوای ڕاپەڕین.
دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی هەرەوەزی مامۆستایان.
ئەندامی کۆنگرەی مامۆستایان بووە پاش دەرچوونی لە کۆنگرە بەڵام بەهۆی خراپی باری تەندرووستی نەیتوانی بەردەوام بێت.
چەندین کۆڕ و سیمینار لە ناوەندەکانی خوێندن بۆ خوێندکاران و مامۆستایان.
مامۆستا عائیشە لەبەر ئەوەی لە خێزانێکی کوردپەروەر و شۆڕشگێڕ بووە لە بواری سیاسیشدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە، هەر لە منداڵییەوە کاتێک خوێندکاری ناوەندی بووە تێکەڵ بە سیاسەت بووە، کاری لە ڕێکخراوە حزبیەکاندا کردووە، ساڵی (1960) لە حزبی شیوعی کاری کردووە، پاشان ساڵی (1988) پەیوەندی کردووە بە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#ەوە بەهۆی مامۆستا (محەمەد محەمەد ساڵح) کە بەڕێوەبەربوو لە قوتابخانەی ئاسوودە.
دووجار ئەندامی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە.
ئەندامی سکرتاریەت و لێپسراوی بەشی کۆمەڵایەتی یەکێتی ژنانە کە چەندین کێشەیان چارەسەر کردووە لەگەڵ ستافی بەشی کۆمەڵایەتی پێکەوە چەندین خێزانیان لە گرفتەکانی ژیان و سەختی و ئاستەنگەکان ڕزگار کردووە و ئاوەدانیان کردووەتەوە، هەمیشە کەسایەتییەک بووە کە گیانی هاوکاری و پاڵپشتی هەبووە بۆ هەموو چین و تویژەکانی کۆمەڵگە.
ساڵی (2012) بەشداری کۆنگرەی ژنانی عەرەبی کردووە لە ئوردن.
ساڵی (2016) بەشداری کۆنگرەی ژنانی کردووە لە سوید وەک لێپسراوی چالاکییەکانی بەشی کۆمەڵایەتی.
ئیستاش2024 بەردەوامە لە خزمەتکردن لە بەشی کۆمەڵایەتی یەکێتی ژنان بۆ چارەسەری کێشەکان و هاوکاری خێزانەکان و تێکنەچوونی شیرازەی خێزان.
ساڵی (1971) ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە لەگەڵ (خالید قادر سەید حەسەن) خاوەنی چوار کچ و کورێکە بە ناوەکانی (ڤیان، ئاشنا، جوتیار، ڕۆشنا و ئەڤین). [1]
ئامادەکردنی: نیهایەت مەحمود-ڕێبوار حمەوەیس