ناو: مەحمود
نازناو: شێخ مەحمود نەقشبەندی
ناوی باوک: ساحب نەجمەدین نەقشبەندی
ساڵی لەدایکبوون: 1954
شوێنی لەدایکبوون: گوندی پشتەی ناوچەی تاوگۆزی
$ژیاننامە$
مەحمود ساحب نەجمەدین نەقشبەندی، ساڵی (1954) لە گوندی (پشتە)ی ناوچەی تاوگۆزی لە بنەماڵەیەکی ئایینی و زانستخوازی بەناوبانگ لەدایکبووە، کە ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە گەیاندنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بڵاوکردنەوە و فێرکردنی زانست و زانیاری لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان.
قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لە گوندەکانی پشتە و سەراوی سبحان ئاغا و شاری #هەڵەبجە# تەواوکردووە، دواتر بۆ قۆناغی ئامادەیی ڕوویکردووەتە شاری بەغدا ساڵی (1976) ئامادەیی ئیسلامیی تەواوکردووە.
ساڵی (1979) وەک مامۆستا دامەزراوە و لە گوندەکانی (حاسڵ)ی شارەزوور و (دەقناوا)ی ناوچەی پشدەر و (شانەدەر)ی #سەیدسادق# بۆ ماوەی چەندین ساڵ مامۆستا بووە و دواتر لە قوتابخانەی (هەواران) لە شارەدێی زەڕایەن بۆ ماوەیەک بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەر بووە.
لە ساڵی (1998) ڕاژەکەی گواستەوەتەوە بۆ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و لە (خانەقا و مزگەوتی حاجی شێخ ساحب نەقشبەندی) درێژەی داوە بە خزمەت و پێگەیاندنی گەنج و لاوی سنوورەکە.
لە مانگی (7)ی ساڵی (2024) خانەنشین بوو. خێزاندارە و خاوەنی (4) منداڵە.
ناردنی زانیاری: ئامانج نەقشبەندی
پێداچوونەوە: نیهایەت مەحمود [1]