بیرەوەرییەکانی ڕۆژانی پێشمەرگایەتی 09
هاوپەیمانی بەستن بۆ ئازادکردنی وڵاتی کوێت
نووسینی: #جەمال چاوشین#
دوای شەڕەکەی مانگی 11ی گوندی پاشبەرد لەناوچەی گۆڵێ ، گەڕاینەوە بارەگاکەی خۆمان لەبلەکێ ، لە ئەنجامی سیاسەتی داگیرکاری وڵاتی کوێت و عیراق.
ڕۆژ بەڕۆژ دەوڵەتە زلهێزەکانی دنیا، کاریان بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی جیهانی بەسەرۆکایەتی ئەمەریکا دەکرد بۆ لێدان و دەرکردنی عێراق لەووڵاتی کوێت. سەدام نەک گوێی بە بەبڕیارەکانی نیودەوڵەتی و کۆکردنەوەی هێزی ئەوان نەدا ، بەڵکو پەلاماری شارێکی سەر حدودی وڵاتی سعودیەی عەربیشیدا . ئەم کەلەڕەقیەی سەدام و ڕژێمەکەی ، ڕۆژ بەڕۆژ بەرەی ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی پتەو بەهێزدەکرد . دەوڵەتی عەرەبی سعودی ” بڕیاریدا مەسرەفی شەڕی ئازادکردنی کوێت بگرێتە ئەستۆ . نەتەوە یەکگرتووەکان جەندینجار داوایان لەعێراق کرد ، بەبێ شەڕو خوێن ڕشتن کویت بەچێ بێڵێت . بەڵام سەدا سور بوو لەسەر داگیرکارییەکەی و کوێتی بەپارێزگایەک لەپارێزگاکانی تری عێراق هەژمار دەکرد .
$بەرنامەی گشتی ڕاپەڕین$
لەدوای ئەنفالە بەدناوەکان و کشانەوەی هێزی پیشمەرگە بۆ سەرسنورەکان ، سەرکردایەتی یەکیتی بریاری دا ، لەسەر هەلومەرجی نوێ خۆی ڕێکبخاتەوه و ، جیگۆرکی بە پایەستراتیژییەکانی خەبات بکات . بۆ ئه و مەبەستە مەلبەندەکانی هەلوەشاندەوه و ، هێزەکانی خۆی لەشیوەی بەتالیون ، هێزی پارتیزان و ، هێزی پشتیوان دابەشکرد . بەدوای دگیرکردنی کویەت لەلەیەن سەدامەوە ، یەکیتی لەسەرشێوەی نوێی ، خۆی ڕێک خستبوەوه و ئامادەبوو بۆ هەلومەرجەکە .
لەیەکەم ڕۆژی داگیرکردنی کوەیتەوە ، سەرکردایەتی کەوتە دراسەکردنی هەلومەرجەکه . لەسەرئەونەخشە سەربازییانەی کەلەپرۆسەی ئەنفالەکان دەست هیزی پیشمەرگە کەوتبوو ، کوردستانیان بۆ جەندین میحوەر دابەش کردبوو . بۆهەر میحوەریکیش سەرکردەوفەرمانده و ، هێزی پیشمەرگەیان دیاریکردبوو . هاوکات لەڕێی ڕیکخستنە نهینیەکانی شارەکانەوە بەرنامەی دروستکردنی شانەی چەکدار خرایە بواری جی بەجیکردنەوە ، لەسەرتاسەری کوردستاندا شانەی جەکداری نهینی دروستکران . بۆ ئەم مەبەستە لەشاخەوە کادرو پیشمەرگە بەنهینی ڕەوانەی شارەکان کرا . خالید ڕەزا یەکیک بوو له و کادرانەی لەقاسمەڕەشەوە مانگیک دوای داگیرکردنی کوەیت بەنهینی نیردرایەوە بۆ #سلێمانی# و تا ڕاپەرینی سلێمانی لەشاردا مایەوە ، ئەرکی سەرپەرشتی ڕێکخستن و ، دروستکردنی شانه جەکدارەکانی سنوری پاریزگای سلێمانی لە ئەستۆگرتبوو . ئێمە لەبلەکێ وە ، چەندینجار بەکاری گەیاندنی ڕاسپاردەکانی سەرکردایەتی بۆ ڕێکخستنەکانی ناوشار ، سەردانی شاری سلێمانیمان کردبوو .
هاوکات دەستکرا بەناردنە خوارەوەی هیزی مەشقپیکراو بۆ تەقویەکردنی ڕەتلی پارتیزەکان کە لەنزیکی شارەکان جیگیرببون .
سەرکردایەتی یەکێتی نەخشەی ڕاپەرینی دارشتبوو ، بۆ جێبەجیکردنی ئەم ئەرکە نەتەوەییە ، دەبوو پەیوەندی بەهیزەکانی ترەوە بکات ، بۆیە بریاریدا پرۆژەکەی بنیریت بۆ سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی ، کەکاک مەسعودبارزانی سەرۆکی بەرەبوو ، بارەگاکەی لەڕژان بوو . پاش ماوەیەک وەلامی یەکیتی یان دابوەوە ، وەک پرەنسیپ پێیان باش بوو .
یەکیتی هەموو قورسایی سیاسی ، ڕیکخراوەیی ، پیشمەرگەیی و ڕاگەیاندنی خۆی بەهەماهەمنگی لەگەل بەرەی کوردستانی خستە خزمەت جێبەجێکردنی بەرنامەی ڕاپەرینەوه . لەوسەروبەندەدا بەڕێز مامجەلال بەنوینەرایەتی بەرەی کوردستانی ئەرکە دیپلۆماسیەکانی لەدەرەوە گرتبوە ئەستۆ ، کاک مەسعودیش ئەرکی بەرپرسیاریتی بەرەی کوردستانی لەناوەوە پێ سپیردرابوو . کاک #نەوشیروان مستەفا#ش سەرپەرشتی یەکیتی و جێبەجێکردنی بەرنامەی ڕاپەرینی دەکرد .
یەکیتی نیشتمانی لەڕێی هیزەکانی پیشمەرگه و ڕێکخستنەکانی ناوخۆوه ، تەونکی پەیوەندی بەدۆست ونەیارو جاشە چەکدارەکانەوە دروستکردبوو . بەیاننامە میژوییەکەی کە بەناوی ( ئاشتبونەوەی نیشتمانی ) لەرادیۆکەوە پەیتا پەیتا بلاوی دەکردەوە دەورو کاریگەری باشی هەبوو ، بەرەیەکی یەکگرتووی میللی دژ بە #بەعس# و داو دەزگاکانی دروستکرد بوو ، دەوری هەردوو ڕادیۆکەی یەکیتی جیگرو ، گەرۆکەکەی لەسەرجەماوەر هیندە گەوره و کاریگەر بوو ، دەیان شانەی چەکداری لەپاڵ شانەچەکدارەکانی تردا ڕێکخستبوو .
$لە جرکە ساتەکانی لێدانوو لێنەدان$
لە سەروبەندی گورزوەشاندن و نەوەشاندن ، سەدام حسین ئەکشێتەوە ناکشێتە ، سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەرنامەی ڕاپەڕینی خستە بواری جێبەجێ کردنەوە ، هەموو هێزی پێشمەرگەی لەسەر سنورەکان حازرو #ئامەد#ە کردبوو . هەندێک لەهێزەکەی بەشێوەی مەفرەزی پارتیزان ، بەبەرنامەی ڕاپەڕینەوە ناردبوووە ناوچەکانی نزیک شارو شارۆچکەکان .
هەموو کادرو فەرماندە پارتیزانەکانیان ڕاسپاردبوو ، خەڵک ببینن و پەیوەندی بکەن بەخەڵکی دڵسۆزەوە ، بەرنامەی ڕاپەڕین و بەرنامەی سەرکردایەتی یەکێتی و بەرەی کوردستانی بۆ خەڵک ڕونبکەنەوە ، وەلەئاستی مەکتەبی سیاسیدا بەنامە پەیوەندی دەکرا بەپیاو ماقوڵان ، مستەشارەکان ، هێزە چەکدارە کوردەکانەوە ، بۆئەوەی دژی شۆڕش و پێشمەرگەو خەڵک شەڕنەکەن ، بەڵکو بێنە ڕیزی گەل و پەیوەست بن ، بەهێزی پێشمەرگەو هاوکاری شۆڕش بکەن . ڕۆژانە ڕادوێی دەنگی گەلی کوردستان ، بەدەنگە زوڵاڵەکەی خەڵکی حازرو ئامادە دەکرد بۆ ڕاپەڕین ، دژ بەدامودەزگاکانی بەعس . هەر لە ڕادوێەوە بەجفرەو بروسکە ئاگاداری و پەیام دەگەیشتە هێزی پێشمەرگە . هێزی شانەچەکدارەکانی ناوشار ، * شانە چەکدارەکانی ناوشارەکان ڕاستەوخۆ پەیامیان لەسەرکردایەتیەوە بەبروسکەو هێما لەڕادۆوە وەردەگرت .
پەیامی لێبوردنی گشتی بەرەی کوردستانی ، هەموو هێزە چەکدارە کوردەکانی ناوو فەوجە خەفیفەکان دەگرتەوە ، ڕۆژانە لەڕادوێی دەنگی گەلی کوردستانەوە بڵاودەکرایەوە .
بەبڕوای من ، پەیامی لێبوردنی گشتی هەنگاوێکی گرنگی سەرکەوتنی ڕاپەڕینە مەزنەکە بوو ، کە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ، زیاتر پەیوەست کرد ، بەشۆڕش و پێشمەرگەوە ، دابڕاندن لەبەعس .
هەرچەندە بەهۆی ئەم لێبوردنەی بەرەی کوردستانەوە زۆرێک لەخەڵکی خائین و ، تاوانبار و خیانەتکار ، ڕزگاریان بوو لەسزای گەل . کەئەبوایە ئەو خیانەتکارانە هەوای کوردستانیان لێ حەرام بکرایە .
بەرنامەی ڕاپەڕین کرابوو ، بەچەند هەنگاوێکەوە ، زۆر بەوردی داڕێژرا بوو بەشێوەیەک ، هەموو شاروشارۆجکەکانی کوردستان بگرێتەوە . ئەوەندەی من بیستبێتم یان پێان وتبێتم ئەوەندەی بیرم مابێت بەم شێوەیە بوو :
ئەگەر لەعێراق دراو شەڕەکە دروست بوو ، بەدڵنیاییەوە لەشکری عێراق تێکدەشکێت لەم ئەگەرەدا ، ، ، ، هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ هێزی جەماوەری دڵسۆزی شارو شارۆجکەکان ، ئۆردوگا زۆرەملەیەکان پەلاماری سەربازگەو دامودەزگا ئەمنیەکان بدرێت .
هەنگاوی یەکەم/ شارۆچکەی #ڕانیە#و دەوروبەری/شاری سلێمانی دەوروبەری هەتا شارەزورو #گەرمیان# ، شارۆچکەی #چەمچەماڵ# ، شارۆچکەی کۆیە .
هەنگاوی دووەم / ئەگەر لەهەنگاوی یەکەم سەرکەوتوبوین ، دەتوانین ئەو لەشکرە زۆرەی چەماوەری دڵسۆزی گەلەکەمان بەپشتیوانی هێزی پێشمەرگە و هێزێکی گەورەو کاریگەری لێدروست بکرێت ، بۆ جێبەجێکردنی هەنگاوی دووەم ، بۆ ئازادکردنی شاری کەرکوک ، شاری #هەولێر# ، شاری #دهۆک# .
ئەرکوو فەرمانەکانی بەتالوێنی 7 .
بەم شێوەیە بۆ هەموو ئەو شاروشارۆچکانەی دەکەونە هەنگاوی یەکەم بەتالوین . تیپ ، کەرت ، مەفرەزەی ، بۆدەست نیشان کرابوون ، هەر یەکەیەکیش بەرپرسی یەکەمو دووەمی بۆ دانرابوو .
بەتالوێنی 6 ، لەگەڵ مەفرە پارتیزانەکانی ناوچەکە کەلەخوارەوە بوون دانرابوون بۆ ئوردوگاکانی بازیانەکان هەتا شارۆچکەی چەمچەماڵ .
بەتالوێنی7 بۆ سەربازگەکانی دەوروبری شاری سلێمانی /تیپەکەی ئێمە تیپی73 بەسەر پەرشتی شەهید زورار ، کاک جەمال ئەبوشۆرب ، بۆناحیەی بەکرەجۆ هەتا ڕاپەڕین، تاسڵوجە، / کاک زورار بۆ ڕزگارکردنی بەکرەجۆ / کاک جەمال ئەبوشۆرب بۆڕزگارکردنی تاسڵوجە / کەرتەکەی ئێمەیان دانابوو بۆ ڕزگارکردنی شارۆچکەی { قادسیە } ڕاپەڕین پشتی جادەو بەرجادە ، ئەگەر ئێمە توانیمان لەگەڵ خەڵکی دڵسۆزدا ، شارۆجکەی ڕاپەڕینمان ڕزگارکرد ، بچین بۆ هاوکاری ڕزگار کردنی تاسڵوجە ، بەم شێوەیە هەموو بەتالوێن و تیپەکانی تری هێزی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، بەم شێوەیە دابەشکرابوون بۆ ڕزگار کردنی شارو شارۆجکەکانی تری کوردستان ، ، ، ،
لە جەندین کۆبونەوەدا پێیان ڕاگەیاندین ، ئاگاداری پاراستنی دامودەزگاکانی حوکمی و مەدەنیەکان بین ، پارێزگاری لەسەروەت و سامانی خەڵک بکەین ، بەوپەڕی دڵسۆزیەوە خەڵک بپارێزین ، لەدەست درێژی خەڵکانی نابەرپرس . خۆمان بەدوربگرین لەکاری ناڕەوا ، وەک دزی تاڵانی ، ڕاوڕوت کردن ، ، تۆڵە سەندنەوە ، زوڵم کردن ، ، ئاگاداریان کردین ، هەرکەسی بەباشی ئەرکەکانی جێبەجی نەکات ، بەتوندی لێپرسینەوەی مەیدانی لەگەڵ دەکرێت . هەر پێشمەرگەیەک ڕاوڕوت و تاڵانی بکات ، ببێتە ناوزڕاندنی پێشمەرگەو شۆڕش و یەکێتی ، لەبەرچاوی خاڵکدا ڕەمی دەکرێت . ئەم بەرنامەی ڕاپەڕینە لەلایەن سەرکردایەتی یەکێتیەوە دانرا . کاتێ کاک #مەسعود بارزانی# وەک سەرۆکی بەرەی کوردستانی هەڵسەنگاند بۆ بەرنامەکە دەکات ، بستمان وتوبوی لای من پەسەندە . چونکە سەرکردایەتیکردنی ڕاپەڕین بەم بەرنامەیە ئەوەندە ئاسان نیە ، ئەمە شای و هەڵپەڕکێ نیە ، هەتا شەڕ لەسەر سەرچۆپیەکەی بکەین . سەرخستنی بەرنامەی ڕاپەڕین چارەنوسی میلەتی کورد دیاری دەکات . دڵسۆز ئەوکەسەیە وەک خۆی جێبەجێی بکات و بەرەو سەرکەوتنی بەرێت .
$ڕۆژی 16-01-1991 کاتی لێدانی عێراقە لەلایەن هاوپەیمانەکانەوە$
هەموو هێزی پێشمەرگەی یەکێتی لە ئامادەباشی تەوادا بوون، ئێمەش هەموو مانگی 12-1990 لە مەقەڕ مابوینەوە، سەری ساڵی تازەی {1991}مان لە مەقەڕی بلەکێ بەسەر برد زستانەکەشی سەرماوسۆڵەو سەختو سارد بوو، بەڵام چاوەڕوانی لێدانی عێراق بووین لەلایەن هاوپەیمانانەوە، ئەم چاوەڕوانییە سەرماو سۆڵەی لەبیر بردبوینەوە، چاوەڕوانی هەڵهاتنی خۆری بەتینی ئازادیمان دەکرد، کەسەرماو بەفرو بەستەڵەکو سەهۆڵبەندانی ڕێگاکانو دەسەڵاتی دیکتاتۆری بەعس لەکوردستاندا بتوێنێتەوە نەهێڵێ، ئەمەریکاو هاوپەیمانەکانی شەوی 16-01-1991 یان دانابوو ئەگەر عێراق نەکشێتەوە لێدەدەن، ئەوشەوە کەس نەخەوت هەمومان بەدیار ڕادوێوە دانیشتبووین لە نیوەشەوی 17/16 مانگ لێیاندا بەتەیارە و تۆپ لە هەموو دامەزراەو سەربازیەکانی عێراقیاندا هەواڵی لێدانی عێراق هەواڵێکی زۆر خۆش بوو، پشکۆی هیوامان گەشایەوە ڕۆژی ڕزگاریمان بەچاو دەبینڕا، کردمان بەشایو هەڵپەڕکێ،
شەوی 23-01-1991 بەتالوێن منیان ڕاسپار لەگەڵ وەچبەیەک پێشمەرگەدا بجینە خوارەوە، تاریکوڕونی ئێواری کەوتینەڕێ بەفرێکی زۆر لەئەرزدا بوو سەر شاخی سورکێوو کزەبایەکی دەهات زۆر سارد بوو، باکە بەرەو ڕومان دەهات هێزێکی زۆری دەویست ڕێگە ڕۆشتن بۆ پێشەوە، هەوای گەرمی لوتمان بەمووەکانی سمێڵمانەوە دەیبەست، دەبوە سەهۆڵ، نیوەشەو گەیشتینە ئەشکەوتەکانی زاخێ، بەیانی مەفرەزەکەی کاک جەمال ئەبوشۆربمان دۆزییەوە کەئەوان لە مانگی 08-1990 هاتبونە خوارەوە، مەقەڕی خۆیان هەبوو، ئێمەش دەستمان کرد بەپەیدا کردنو چاک کردنی چێگەی مانەوە . دوو کۆنە ڕەبیەمان چاک کردەوە یەکی چێگەی 15 نەفەری تێدا دەبووەوە،
شەوی 28-01-1991 وەجبەی دووەم زیاتر لە 60 پێشمەرگە دەبوون هاتنە زاخێ مامۆستا جەمال فەرماندی بەتالوێن7، شەهید زورار سەرتیپ 73ی ئێمەبوو لەگەڵیان بوون جیهازە ڕاکاڵەکەشیان هێنابوو کە کاک خالید حسین عدەد جیهازی بوو، نیوە شەوبوو هێزەکەی مامۆستا جەمال گەیشتن، باران دەباری جەو زۆر سارد بوو، لەجێگە خەوەکەم هەستام تاهاوکاریان بکەین بۆ دابەشکردنیان بەسەر ئەوچێگایانەی بەکەڵکی مانەوەدەهاتن. هەندێکیان دابەش بوون. مەفرەزەیەک مابوو جومەوە ژورەوە تا برادەرێکی شارەزا لەخەو هەستێنم سەیرم کرد چێگەکەم گیراوە نەفەرێک لەچێگە خەوەکەی من خەوتووە وتم ئەوە کێیە لەوچێگەی مندا خەوتووە کەس چوابی نەداوە چێگەی گەرمی دەست کەوتبوو خۆیکردبوو بەخوتو. برادەرە شارەزاکەم هەستان بەدەنگی تۆزێ بەرز وتم ئەم برادەرانە بەرەن بۆ دیوەخانە گەورە گەرمەکەی زاخێ، گوێم لەدەنگێ بوو وتی پەلەمەکەن بەچێم مەهێڵن بامنیش بێم ئەو برادەرەی لەچێگەکەی مندا خەوتبوو کەناوی دیوەخانەکەی زاخێی گوێ لێبوو خێرا هەستاو دوای مەفرەزەکە کەوت باشبوو چێگەکەی منی چۆڵکرد،
$ژیان لەئەشکەوتەکانی زاخێ$
کاتێ زوربەی هێزەکانی بەتالوین7 چوینە زاخێ لەچوار بنکە چێگیر بووین، سێ بنکەی مەفرەزەکەی کاک {سەرکەو}تیش لەو نزیکانەدا بوون بەڵام کەم دەهاتنە لامان، بنکەکەی ئێمە بوبوە بنکەی سەرەکی بەزۆری خواردن لای ئێمە دروست دەکرا برادەران بۆنان خاواردن دەهاتنە بنکەکەی ئێمە، یان دەچونە بنکەکەی کاک جەمال ئەبوشۆرب.جیهازەکە لە بنکەکەی کاک جەمال ئەبوشۆرب دانرابوو، چەند چارێک چوینە ڕاوە بەراز چەند بەرازێکمان کوشت، ئەگەر یەک بەرازمان بکوشتایە ئەوەندە زۆر بوین بەشی ژەمێکی نەدەکرد، ئەگەر دودانەمان بکوشتایە گوشتەکەیمان، دەکردە قاورمەو دەمانکردە تەنەکەی 16کم هەڵمان دەگرت بۆژەمەکان لەگەڵ برنجو شلەدا گۆشتە قاورمەکەمان گەرم دەکردەوە، چەند چارێک مامۆستا جەمال کۆبونەوەی پێکردین قسەوباسەکان هەموی لەسەر چێبەچی کردنی بەرنامەی ڕاپەڕینبوو، ئیواران کۆمەڵ کۆمەڵ لەدەوری ئەوبرادەرە کۆدەبوینەوە کەڕادوێی پێبوو گوێمان لەڕادوێێ دەنگی گەلی کوردستان دەگرد دوای ڕادوێکە هەتا نان پێدەگەیش لەدەوری ئاگروو قابلەمە چێستەکە کۆدەبوینەوە برادەران چەندین چیرۆکوو بەسەرهاتی خۆشیان باسدەکرد، زۆرمان بڕیارماندا ئەگەر سەرۆکی ئەمەریکا {چۆرد بۆش}ڕژێمەکەی سەدام بڕوخێنی لەماڵەوە ڕەسمەکەی هەڵدەواسین، هەتا دنیا تاریک دەبوو قسەی خۆش بەردەوام دەبوو، کەتاریکی دەکرد هەرکەسەو بۆ بنکەی خۆی،
$دروستکردنی پرد لەسەر چەمی زاخێ$
لەو ماوەیەدا چەند ڕۆژێک بارانیکی خۆش باری لەچەمی گەورە ئاوو لافاوێکی زۆر دروست بوو کە پەڕینەوە لەو جەمو لافاوە مەحاڵ بوو. لە سەرەتای ساڵای 1982 لەسەر ئەو چەمە شۆڕش بە سێ پایە پردێکی دروست کردبوو حوکمەتی عیراقی سەر پردەکەی ڕوخانبوو بەڵام پایەکانی مابوو، بڕیارماندا پردێک لەشوینە کۆنەکە لەسەر پایە کۆنەکە دروست بکەین، بۆ ئەوەی لەکاتی بارانو لافاو ڕێگەی پەڕینەوەمان لێنەگیرێ، مامۆستا جەمال پێشمەرگەی نارد بۆ بلەکی ئەم شتانە بێنن، ، حەبل، مشار، تەور، تەوراس. بزمار، چەکوش، لەماوەیەکی کەمدا ئەشیاکان گەیشتن،
لە زاخێ پەڵەیەک سپی چناری لێبوو شوێنەکەشی بەلێژانیەوە بوو، ، لەنزیکی ئەشکەوتەکانەوە، ئاوی کانییەک بەناو چنارەکاندا دەڕۆشتە خوارەوە هەمیشە دەورو پشتو بندارەکان تەڕ بوون ئەو تەڕییە پاراستبوی لە سوتانو فەوتان زۆر دەمێکبوو دارەکان نەبڕابوون زۆر باش گەشەیان کردبوو ئەستوری دارەکان نزیکەی 1.5م، درێژیەکەی12م دەبون ، دارەکان زۆر بوو، ئێمە هەشت دارمان پێویست بوو، لەڕۆژی 10-02-1991 دەستمان کرد بەدار بڕین دارەکان هێندە ئەستور بون ڕۆژی دارێک یان دوانمان بۆ دەبڕا، جوان هەڵمان دەپاچی ، دارلۆسمان لێدەبەست بە20نەفەر هەڵمان دەگرت، نزیکەی 2کم دەمان هێنا بۆلای شوێنی پردەکە بەم شێوەیە هەشت دارمان بڕیوو هێنامان لەسەر پایە کۆنەکان داماننان زۆر بەباشی بەستمانەوە ناو ڕەبیە کۆنەکان سندوقی تەختەی گەورەی تەقەمەنی لیبوو هێنامان، پێشمەرگەیەکمان لەگەڵ بوو ناوی ئەنوەر بوو دەستی وەستای هەبوو زۆر باشو جوان سەردارەکانی تەختە ڕێژکرد، بەحەبل لاوانەی بۆ هەردولا کرد، پردێکی زۆر ڕێکو پێکمان دروست کرد 22م درێژ مەترێ زیاتر پان، 27-02-1991 پردەکە بەباشی تەوا بوو، ڕۆژانە هاتو#چۆمان# بەسەریدا دەکرد، دروست کردنو تەواو بونی پردەکە دەسکەوتێکی زۆر باشبوو لەئەگەری لافاو زۆر بونی ئاوو ڕزگارمان بوو، دڵنیا بوین بیکێشە دەچینە ئەوبەر چەم، وەلەکاتی کۆرەوەکەدا بەهازاران خەڵکی ئاوارە لەم پردە بەئاسانی بێزیان پەڕینەوە، هاوپەیمانەکان مانگێ زیاتر بە تەیارەو ساروخ لەهەموو دامودەزگا سەربازیەکانی عێراقیاندا لەشکری عێراق سەرلەبەری هەڵوەشابووەوە بەزۆر لە وڵاتی کوێت وەدەرنارا ،
$یەکەم چەخماخەی ڕاپەڕین$
سەرچاوی هەواڵ تەنها ڕادوێی گەڵی کوردستان بوو چارچارێک کاک خالید عدەد جیهازەکە هەواڵێکمان لێدەبیست، ڕۆژانە لە ڕادوێکەوە هەواڵی تێکشکاندنی لەشکی عێراقمان دەبیست .
ڕۆژی 05-03-1991 کاک خالید حسەین هەواڵی ڕاپەڕینی شاری ڕانیەی پێڕاگەیاندین، وتی شاری ڕانیە ئازاد کراوە تەواوی شارەکە کەوتۆتە دەست خەڵکی ڕاپەڕیو، هەموو دامودەزگاکانی بەعس گیراون،
ئەم هەواڵە هەواڵێکی یەکلاکەرەوەو زۆر خۆش بوو کردمان بەهەڵپەڕکیوو خۆشی..
$هاتنی ئاخر هێزی بەتالوێنی7$
دوای بیستنی ڕاپەڕینی خەڵکی ڕانیەی ئازاو قارەمان، ئازاد کردنی شارەکەیان،
ئاخیر هێزی بەتالوێن7 بەسەرپەرشتی کاک ئازاد دەرەمیانەی چێگری بەتالوێن، لەبلەکێوە هاتن، شەوی 06/07-03-1991 گەیشتنە لامان لە زاخێ پایتەختی پارتیزانەکان. سەرلەبەیانی ڕۆژی 06-03-1991 لە جیهازەکەی بەتالوێنەوە هاواڵمان بۆهات ڕاپەڕین گەیشتۆتە شارۆچکەی حاجیاوا خەریکە ئازاد دەکرێت. ئێوارێ ڕادوێکە وتی بەتەوای حەوزی بتوێن ئازاد کراوە، ڕاپەرێنیش بەردەوامە،
ڕۆژی 07-03-1991 لەشاری سلێمانی زەماوەنی ڕاپەڕین دەستی پێکردبوو ئێمە نەمان زانیبوو لەبەر ئەوەی جیهازەکەمان تەشویشی ئەمەریکای لەسەر بوو برادەران نەیان توانیبوو پەیامی نهێنی{جفرەکە} تێبگەن کاتی زانیمان لەشاری سلێمانی ڕاپەرێن دەستی پێکردووە، ، ڕۆژی 07-03-1991 هێزەکەمان بوو بە دوو ڕەتڵ /ڕەتڵی یەکەم بەسەر پەرشتی مامۆستا جەمال بەیانی زوو کەوتینەڕێ بەسەر پردەکەدا پەڕینەوە باران دەباری ئاوو لافاو چەمەکەی داگیر کردبوو، ئێوارەی هەمان ڕۆژ گەیشتینە گوندی نۆدێ، ڕەتڵی دوەمێش لە دوامانەوە بوو زۆر دور نەبوون لێمانەوە، لە پردەکەی زاخێوە منو ڕەزا بەردەزەردی بەنۆرە پاتریەکی گەورەی جیهازەکامان بەکۆڵەوە بوو هەتا گوندی نۆدێ، لەگووندی نۆدێوە بەچیهازەکە بروسکەیەکیاندا بەڕادوێکە، بەم شێوەیە،
{ بۆ خەڵکی بەشەرەفی ڕاپەڕیوی شاری سلێمانی بەردەوام بن لەڕاپەڕین بەتالوێنی7 بەڕێوەیە بۆ لاتان، پشتیوانتانین}، ئەم بروسکەیە پەیتا پەیتا لەئیزگەکەوە بڵاو دەکرایەوە،
لەگوندی نۆدێ پشویەکماندا، مامۆستا جەمال {منو ، کاک سەرکەوتی کوبەی، }ی ڕاسپارد وتی 10 پێشمەرگە بەرن لەگەڵ جیهازێکی بجوک، لەپێشەوە بڕۆن بچنە سەر شاخی گۆیژە وەک کومینو هەواڵێکیش بزانن ئێمە ئاگادار بکەنەوە، ئێمەش وامان کرد لە چادەی قیری دوکانیان پەڕینەوە هەستمان بەهیچ نەکرد جوینە سەر ساخی گۆیژە سەیرێکی ناوشاری سلێمانیمان کرد لەهەندێ شوێن ئاگر دیاربوو جارجارەش زرمەو دەنگی تەقەمان دەبیست هیچمان بۆ مەعلوم نەبوو سەر شاخیش بەفری تێدا بوو زۆر سارد بوو بایەکی بەقوەتی هەبوو هەناسەدانی قورس دەکرد چلەکانمان تەڕ بوو هەمووی بەستی وەکوو مەشکە ڕەقبون، خەریک بوو ڕەق دەبوینەوە، نەمان دەتوانی بەو سەر شاخەوە بمێنینەوە، جیهازەکەش لەکار کەوتبوو ئیشی نەدەکرد، پێشمەرگەیەکمان لەگەڵ بوو خەڵکی گوندی قڕگەی نزیک سلێمانی بوو، ناوی{ بەختیار قڕگەی} بوو وتی لەدیووی سلێمانی بەلای قڕگەدا بەبنارەکەوە ئەشکەوتێک هەیە زۆر دور نیە بابچین لێرە ڕەقدەبینەوەو دەمرین، وامان کرد لەشاخەکە هاتینە خوارەوە سەرماکە نەما جەند سەعاتێ دانیشتین دوبارە سەرکەوتینەوە بۆ سەر شاخ، باشبوو جیهازەکە کەوتەوە ئیش، قسەمان لەگەڵ مامۆستا جەمال کرد ئەوانئش نزیک بوبونەوە دنیا خەریک بوو ڕوناکی دەکرد ئەوانیش گەیشتنە سەر شاخ، دنیا ڕوناکی کرد08-03-1991 هەموو هێزەکەی ڕەتلی یەکەم لە گۆیژەوە هاتینە خوارەوە بۆ سەر جادە شەشتمەتریەکە خەڵکێکی زۆری شاری سلێمانی هاتن بەرەوپیرمان
ئای لەو ڕۆژە چەند خۆشبوو لەخۆشیاندا فرمێسک بەچاومدا دەهاتە خوارەوە، تامردن ئەوڕۆژە خۆشەم بیر ناچی، جاران بەمەفرەزە دەهاتینە ناوشار خۆمان لەخەڵک دەشاردەوە، گومانمان لە هەموو خاڵکی هابوو ، بەڵام ئەمڕۆ خەڵک بەرەوپیرمان دێد ئامێزمان بۆدەکەنەوە بەخێر هاتنمان دەکەن نان و ناوساجییان بۆدەهێناین، ڕەسمیان لەگەڵ دەگرتین ، شادیان لێدەباری، ئەو ڕۆژەم وەک خەو دەهاتە بەرچاوم، خەریک بوو بڕوا بەخۆم نەکەم ئەوە منم بەڕۆژ لەسەر چادە 60میەکەم،
بەکۆمەڵی جوین بۆ مەکتەبەکەی لای مزگەوتی عەلی کەمال لەوێشەوە چوین بەشداریمان کرد لەگرتنی ئەمنە سورەکە سێ پێشمەرگەمان لە گرتنی ئەمنە سورەکە بریندار بوو بەم ناوانە{محمەی برای شەهید وەستا مەجی ، ڕزگار کەمال.، سەرکەوت}[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!