قەلەڕەش لۆ چاکەی ناقیڕێنێ
باڵندەی قەلەڕەش لە کوردەوارییدا وەکوو هێمای پیری ئاخر شەڕ و شومی و ئاشوب و نەگبەتی و فاڵچێتی و بەدی و نەگریسی سەیر کراوه، بۆیە ڕەچاوی چاکە و خێر و خۆشی و هاتی لێ ناکرێت، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و بەرانبەر کەسێکی نەگریس و قین لە دڵ و بەدکار بەکاردەهێنرێت کە ڕەچاوی کاری باشی لێ نەکرێت دەوترێت: قەلەڕەش لۆ چاکەی ناقیڕێنێ.[1]