قسە بە هەزار دیناری بی هەر دێتەوە سەر فلسەکی
وتراویشە: هەرزان دەبێت، زۆرجاران لە کوردەوارییدا کە خەبەر و باسێک بڵاو دەبێتەوە یاخود دەنگەدەنگ و بابەتێک دێتە بەرباس، کەسانێک هەن زوو حەز دەکەن قوڕی بنی ئەو بابەت و هەواڵ و قسەیە دەربهێنن و زۆر عەوداڵی دەبن و ئارەزوو دەکەن ڕاستەوخۆ قسەکە بزانن، ئەوەی ئارامگر بێت بابەتەکەی بە هەرزانی و بە خۆڕایی دەست دەکەوێت و دواتر هەموو خەڵکی دەزانێت، بۆ ئەو جۆرە قسەوباسانە وتراوە: قسە بە هەزار دیناری بی هەر دێتەوە سەر فلسەکی.[1]