قسە نەردیوانی ڕێگایە
لە#هەولێر#ێ دەوترێت: قادرمەی لۆ بکه، نەردیوان: پەیژە، قادرمە، ناردیوان، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاری #سنە# نەردیوان بەکارهاتووە، دوو ڕێبوار و دوو هاوسەفر و دوو هاوڕێ کە بە ڕێگای دوورودرێژ و هەورازی ڕک و کۆرانی سەختی ناوچە شاخاوییەکانی کوردستاندا ڕۆیشتوون، بەدەم ڕێگاوە قسە و باس و خواسێکیان بۆ یەکدی کردووە و هەر ئەوەندەیان زانیووە ڕێگاکە و هەوراز و کۆرانە دژاوارەکەیان بڕیووە، بۆیە کوردەواری وتویەتی: قسە نەردیوانی ڕێگایە.[1]