کارەکی وای پێ کرد با بەدەواری دومێی نەکردبێ
وتراویشە: کارێکی وای پێکرد با بەدەواری شڕی نەکردووه، دەواری دۆم و دەواری شڕ، ڕەشماڵ و (خێمە)ن، لە کاتی هەڵکردنی ڕەشەبای تووند کۆڵەگە و ستوونی ڕەشماڵەکان دەلەقێنێ و خەریکە هەڵی تەکێنێ و بایەکە بەتەواوەتی زاڵە و کۆنتڕۆڵی بارودۆخەکەی کردووە و ڕەشماڵەکە ڕەزیلی بەردەستی ڕەشەبایەکەیە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک گەمارۆ بدرێت لە هەموو لایەکەوە سەرکۆنە و سەرکوت و تەزرەکوت بکرێت وەکوو ئەوەی با بەدەواری بکات لە سنووری #هەولێر#ێ بۆ ئەمە وتراوە: کارەکی وای پێ کرد با بەدەواری دومێی نەکردبێ.[1]