کاری بە دوو دایکانە
وتراویشە: #بەرخی دوو دایکە#، ئەو بەرخ و کاریلەی کە دایکیان دەمرد یان بە هەر هۆکارێک بێت لە بێچوەکانی دادەبڕا ناچار خاوەن ئاژەڵەکە ئەو کار و بەرخەی دەخستە بەر بزنێکی تر یان مەڕێکی تر تاوەکوو گوانی بمژێت بەو جۆرە کاروبەرخەش وتراوە: مێژکە، مێشکە، ئەو جۆرە کارژۆڵەیە هەر کاتێک بزنێک ببینن ڕاستەوخۆ دەچنە ژێرییەوە بۆ شیرخواردن، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم و لە سنووری #هەولێر#ێ بۆ کەسێک یان گەنجێک یان منداڵێک بەکاردەهێنرێت کە دوو پەروەردەی هەبێت دەوترێت: کاری بە دوو دایکانە.[1]