کاری گرێی تێکەوتووه
دەزوو، بەن، کندر، داو، بەنەخوێن، ئەگەر پێچ بدرێن و نەکرێتەوە بەو پێچە ئاڵۆزکاوە دەوترێت: گرێ، بە نینۆک و هەندێک جار بە ددان دەکرێتەوە بۆ ئەمە وتراوە: گرێی دەستان مەخەرە ددانی، هەندێک جاریش گرێیەکە دەبێتە گرێکوێرە و بەهیچ شتێک ناکرێتەوە و وتراوە: بووە، گرێکوێرە، لەو ئیدیۆمەشدا جارێکی تر گرێ بەکارهاتووە بۆ کارێک کە کێشە و گرفتی تێ بکەوێت و کارەکە بەڕێچکەی ئاسایی خۆیدا نەڕوات و کۆسپ و تەگەرەیەک بێتە ڕێگاکەی دەوترێت: کاری گرێی تێکەوتووە.[1]