کەزی سپی لۆ دەهۆنێتەوە
وتراویشە: پرچی سپی دەهۆنێتەوە یان پرچی سپی بۆ دەهۆنێتەوە، کەزی: پرچ، زولف، تیتک، ئەو کچانەی دەبنە ئەویندار و ناگەن بە عاشقەکەیان یان بە هەر هۆکارێک بێت ناگەن بەدڵخوازی دڵیان و شۆڕەسواری خەونەکانیان کەچی هەر لە دڵیاندا دەمێنێتەوە و هەر بەئومێدی گەیشتنن بەو ئەوینەوە دەژین و هەر پێی ناگەن، بۆ ئەو حاڵەتە لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ وتراوە: کەزی سپی لۆ دەهۆنێتەوە. [1]