کەس بەخۆزی ناگاتە جوتێ کەزی
خۆزی: خۆزگە، بریا، کاشکێ ئامرازی ئاواتخواستنە، جووتە کەزی: زولفی هەردوو لای پرچە، ئەگەر کەسێک بیەوێت شتێک بەدەست بهێنێت نابێت هەوڵی بۆ نەدات چونکە بێ هەوڵدان هیچ شتێک دەستناکەوێت بۆ ئەمە لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر#ێ وتراوە: کەس بەخۆزی ناگاتە جوتێ کەزی. [1]