کۆسار عوسمان
یاڤوز ئاغرعەلیئۆغڵو کە پێشتر لە ئیی پارتی جیابووبووەوە، پارتێکی بەناوی 'کلیک' دامەزراند و لە وتاری دەسپێکدا بە تووندی هێرشی کردە سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە.
دوای ئەوەی نووسراوی داواکاریی 'پارتی کلیل' لەلایەن وەزارەتی نێوخۆی تورکیا پەسەندکرا، ڕۆژی دووشەممە #28-10-2024# لە ڕێووێنەێکدا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، ئەو پارتە نوێیە بە سەرکردایەتیی یاڤوز ئاغرعەلیئۆغڵو ڕاگەیێندرا.
ئاغرعەلیئۆغڵو وەکوو سەرۆکی ئەو پارتە وتارێکی پێشکەشکرد و باسی لەوە کرد کە تورکیا هیچ کێشەیەکی نییە چارەسەر نەکرێت، هەروەها لەبارەی بانگهێشتی #دەوڵەت باخچەلی# ، سەرۆکی مەهەپە بۆ ئەوەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بچێتە پەڕڵەمان و وتار پێشکەشبکات، وتی: لە حوکمی ئێمەدا دەوڵەتێک نابینن کە تیرۆرستان بانگهێشتی پەڕڵەمان بکرێن. بەڵکوو دەوڵەتێک دەبێت کە مامەڵەی پێویست لەگەڵ تیرۆرستان دەکات. ئەو تۆڕە تیرۆرستییەی 40 ساڵە ڕۆڵەکانمان و گەلەکەمان تیرۆر دەکات، نەوەک سەردەستەکەی، ئەوانەی خۆشیشیان دەوێن، نابێت بێنە نێو پەڕڵەمان.
یاڤوز ئاغرعەلیئۆغڵو کە پەڕڵەمانتاری ئیی پارتی بوو، ڕۆژی 29-3-2023 دەستی لە ئیی پارتی کێشایەوە و ڕەخنەی تووندی لە سیاسەتی مەرال ئاکشەنەر، سەرۆکی ئەو کاتی ئیی پارتی گرت.
پارتی کلیل کە ئا پارتی کورتکراوەکەیەتی، بووە 158ەمین پارتی سیاسی لە تورکیا.[1]