ناو: قەرەنی
ناوی باوک: عەلی حەمە خان #کوێخا حەوێزی شاخەپیسکە#
ساڵی لەدایکبوون: 1965
ڕۆژی شەهیدبوون: #11-09-1986#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #شاخەپیسکە#ی شارۆچکەی #کۆیە#
شوێنی شەهیدبوون: شاخی #قەیوان#
$ژیاننامە$
پێشمەرگەی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بووە، ساڵی 1965 لە گوندی شاخەپیسکەی سەربە شارۆچکەی کۆیە لە دایکبووە. ساڵی 1982 پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەوە، لە (تیپی 90 باواجی)، دواتر گواستراوەتەوە بۆ (تیپی 86ی دەشتی #هەولێر#). ساڵی 1985 شەهید (فەقێ گۆمەشینی) دەبێتە جێگری فەرماندەی (تیپی 93ی کۆیە)، لەبەر ئازایەتی و ڕەوشتبەرزی، شەهید قەرەنی لەگەڵ خۆی دەبات. بەشداری دەیان شەڕ و داستانی پێشمەرگایەتی کردووە، لەوانە: (گرتنی ڕەبایەکانی شەقامی کۆیە-#دێگەڵە#، شەڕی #سماقوڵی#، دۆڵی #خەلەکان# شەڕی گوندی #ئازیانە#، کە شەهید (باقی بارزانی) فەرماندەی کەرت بووە شەهید بووە، شەڕی گرتنی #بێتواتە#، گرتنی پڕۆژەی ئاوی گوندی #داربەڕوو#، لە ڕێکەوتی 11-09-1986 لە شەڕی داستانی قەیوان -#ماوەت#، شەهید بووە، لە دوای خۆی کچێکی بەجێهشتووە، بەناوی (بنار). [1]