پێناسەى گەشت وگوزار
نووسینی: #محەمەد حەبیب#
ژمارەيەکى زۆر لە پسپۆران و توێژەران و چالاکانى بوارى گەشت و گوزار هەرچەندە کۆک نين لە سەر پێناسەيەکى جێگير و تەواو ، بەڵام چەمکى گەشت و گوزاريان بە گوێرەى جۆراوجۆرى بيروبۆچونەکان بەم شێوەیە باسکردووە :
• يەکەم ناساندن بۆ گەشت و گوزار لە لايەن توێژەرى ئەڵمانى ( جوير فرويلر) لە ساڵى 1905 بوو :
(دياردەیەکە لە دياردەکانى چەرخى ئەمرۆمان دەردەچێ لە پێويستى زيادبووى حەوانەوە و هەروەها بۆ گۆڕينى هەوا و هەست بە جوانى سروشت و هەروەها هەست کردن بە خۆشى لە نيشتەجێبوون لەوناوچانەى کە سروشتى تايبەتى خۆى هەیە).
ئابوورى ناسى نەمساوى ( شوليرن ) لە ساڵی 1910چەمکی گەشتوگوزاری ناساندووە:
(بريتيە لە کۆمەڵێک دياردە کە پەيرەوێکى ئابوورى هەبووە کە کۆک بووە لە گەیشتنى گەشتياران بۆ ناوچەيەک يان دەوڵەتێکى ديارى کراو و جێگیربوون و مانەوە تێيدا)
زاناى سويسرى (هؤنزيمير) لة سالى 1959 وا پێناسەى کردووە :
بريتیە لە کۆمەڵێک پەيوەندى و دياردە کە ڕێک دەکەوێت لە سەر گەشت و مانەوەى کاتى بۆ کەسێکى بيانى لە ناوچەیەک بە شێوەیەک کە ناگۆڕێت بۆ مانەوەى هەميشەيى و پەیوەست نيە بەچالاکيەک کە هەلبستێ بە بەديهێنانى حەسانەوەيەک بۆ کةسێکى بيانى .
ڕێکخراوى گەشت و گوزارى جيهانى :
(چالاکيەکى مرۆيى و دياردەیەکى کۆمەلايەتيە کە هەلدەستێ بە گوێزانەوەى تاکەکان لە ناوچەى نيشتەجێبوون و مانەوەيان بۆ ناوچەکانى دەرەوەى کۆمەڵگەکانيان بۆ ماوەيەکى کاتى کە کەمتر نەبێت لە بیست و چوار کاتژمێرو زیاتر نەبێت لەساڵێک .
لەم پێناسانەوە بۆمان دەردەکەوێت کە:
گەشت و گوزار : چالاکيەکى مرۆيى و دياردەيەکى کۆمەڵايەتيە کە کۆمەڵانى خەڵک پێى هەڵدەستن لەناوچەى نيشتەجێ بوونى خۆيانەوە بۆ ناوچەيەکى دوور لە خۆيان بە مەبەستى چێژ وەرگرتن و گۆرينى بارودۆخ و هەواو هەستکردن بە ئارامى سروشت و پرکردنەوەى کاتە بەتاڵەکانيان بۆ مەبەستى گەشانەوەى دڵ و دەرونيان و بەهێزکردنى پەيوەنديە کۆمەڵايەتيەکان و ناسينى کەسانى نوێ. [1]