ناونیشانی بابەت: مێژووی دروستکردنی پردی قەڵا تاسیان بۆ سەردەمی پێش ئیسلام دەگەڕێتەوە
ئامادەکردنی: #ڕۆیا سەردار#
ئەم پردە لە ناوەڕاستی سەدەی 13، بە فەرمانی شێخ مەولانا، لە شاگردەکانی شێخ یوسفەددین بورهان دروست کراوە، کە بە پردی مەولاناش ناسراوە. درێژیی پردەکە 55 مەتر و پانییەکەی 10 مەتر لە بەشی خوارەوە و 4 مەتر و نیو لە بەشی سەرەوە و بەرزییەکەی 10 مەتر و بەرزیی تا بنی نزیکەی 15 مەتر دەبێت.
پێدەچێت ناوی ئەم پردە پەیوەندیی بە ناوی قەڵاکەوە هەبێت بە ناوی قەڵا (تاسیان)، کە لە سەردەمی #ساسانییەکان# دروست کراوە و پاشماوەکانی تا ئێستایش لە بەشی باکووری ئەو پردە و کەمێک دوورتر دۆزراونەتەوە.
بوونی بەردی سروشتی و بەردی بنی ڕووبارەکە، ڕێگریی دەکات لە تێکچوونی ڕاستەوخۆی بناغە لەسەر بەردەکان. درێژیی پردەکە نزیکە لە باکوور بۆ باشوور و 5 ستوونی هەیە، جگە لە یەکێکیان، کە لە بەرد و تێکەڵەی لم و بەرد دروست کراوە، ستوونەکانی دیکە لە بەردی سروشتیی ڕووبارەکە دروست کراون. دوای نۆژەنکردنەوەی پردی قەڵا تاسیان، رووکەشە کۆنەکەی لەدەست داوە و بووەتە رووکەشێکی ئاسن و دار، ئەو کەرەستانەیشی لە پردەکەدا بەکار هێنراون، بریتین لە چیمەنتۆ و دار و ئاسن.
پردی قەڵا تاسیان ( پردی قالاتاسیان) دەکەوێتە سەر ڕێگای #پیرانشار# بۆ #سەردەشت# و لەسەر ڕێگای لاوەکیی گوندی (بیبی ئاڤا) بۆ سێپیدارە.
ئەم پردە لە شاری سەردەشت لەسەر جادەی کۆنی سیراباد بۆ #مەهاباد#، لە بەشی باکووری زێی زاب بچووک دروست کراوە.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!