ناونیشانی بابەت: کۆیە.. تیمێکی شوێنەواریی کۆماری چیک کاری ڕووپێوکردنی شوێنەواری ناحیەی سکتان ئەنجام دەدەن
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
بەڕێوەبەری ناحیەی #سکتان# لە سنووری قەزای #کۆیە# ئاشکرای کرد، تیمێکی شوێنەواریی کۆماری چیک، سەرقاڵی ئەنجامدانی ڕووپێوی ناوچە شوێنەوراییەکانی سنووری ناحیەکەیانن.
شاخەوان سکتانی، بەڕێوەبەری ناحیەی سکتان، بە (باسکورد)ی ڕاگەیاند: تیمێکی شوێنەواریی کۆماری چیک، لە سنووری گوندی کۆدەرە دەستیان کردووە بە ڕووپێوکردن، کە لە چوارچێوەی (ڕووپێوی شوێنەواریی سکتان- گۆمەسپان)ە و یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان.
گوتیشی: کاری ئەو تیمە بەپێی گرێبەستێکی فەرمییە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار، کە ماوەکەی پێنج ساڵە.
باسی لەوەش کرد: بە شێوەیەکی گشتی، کاری تیمە شوێنەوارییەکە ئێستا لە وەرزی سێیەمدایە، کە ئەنجام دەدرێت و تێیدا ناوچەیەکی فراوان بەسەر کراوەتەوە و ژمارەیەکی زۆر پێگەی شوێنەواری تۆمار کراون، کە دوای ڕووپێوکردنیان، بۆ کاری کنە و پشکنین ئامادە دەکرێن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=