ناو: قەرەنی ئاغا
نازناو: قەرەنی ئاغای مامەش -ئەمیر عەشایر
شوێنی لە دایکبوون: شاری #مەهاباد#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
شوێنی کۆچی دوایی: شاری مەهاباد
$ژیاننامە$
کەسایەتییەکی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاری مەهاباد بووە، سەرۆکهۆزی مامەش بووە، لەبەر ئازایەتی و لێهاتووی ناوی لەناو بەیت و بەنداندا زۆر هاتووە، بووتە وێردی سەرزاری بەیتبێژانی ناوچەی موکریان.
(خۆ من وەستا حسێن نیم
دروست کەم چەکوچ و داسان
خۆ من قەرەنی ئاغانیم
سەردارعێڵی بلباسان
پەلی ئەو کچۆڵەم دەنێ
دیفڕێنم سوک وئاسان)
[1]