تیمی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# یارییەکی چارە نووس سازی ئەنجام داو بووە میوانی یانەی ئیتیسالات.
کاتژمێر 4:45 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #10-07-2024# و لە دوا یاری خۆی لە قۆناغی دووەمی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایابی یانەکانی ئێراق، تیمی تۆپی پێی یانەی وەرزشی پێشمەرگە لەسەر یاریگەی تاجی شاری #بەغدا# بوونە میوانی یانەی ئیتیسالات، لەو یارییەدا و هەر لە سەرەتاوە یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگە ویستی بەدەست هێنانی سێ خاڵی یارییەکەیان هەبوو لە دوایی چڕکردنەوەی هێرشەکانیان توانیان دوو گۆڵ تۆمار بکەن، ئەمە و پاش ئەو گۆڵە کوڕانی پێشمەرگە کۆڵ یان نەدا و توانیان لە خولەکی 45ی کۆتایی نیوەی یەکەمی یارییەکەدا گۆڵی یەکەم تۆمار بکەن و ئەنجامی کۆتایی لەو نیوەیەدا بە (2-1) گۆڵ لەبەرژەوەندی یانەی ئیتیسالات کۆتایی هات.
نیوەی دووەم کە نیوەی ڕاهێنەرانە، #ڕێباز سدیق# ی ڕاهێنەری پێشمەرگەکان توانی پلانێکی جێگری هەبێت و گۆڕانکاری لە شێوازی یاریکردنی یاریزانانی کردوو سەرەنجام توانی لەو پلانەی سەرکەوێت دوای ئەوەی (دیار کاکە برا) دووەم گۆڵ و گۆڵی یەکسان کردنەوەی تۆمار کرد، هەرچی لەگەڵ تۆمارکردنی گۆڵی سێیەم لەلایەن یاریزانانی ئیتیسالات و پێشکەوتنیان بەڵام دواجار و لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا دووبارە پێشمەرگەی سەوز پۆشی پاڵەوان توانیان بە تۆمار کردنی گۆڵێکی سەرنجڕاکێش ئەنجامەکە بە 3 گۆڵ یەکسان بکەنەوە و بەو ئەنجامەش پێشمەرگەکانی کوردستان توانیان بە پلەی دووەم خۆیان بگەیەنە یارییەکانی پلەی ئۆف ی خولی نایاب بۆ گەیشتنیان بە یارییەکانی وەرزی داهاتووی خولی ئەستێرەکانی ئێراق.[1]