پەیمانگای تەکنیکی #کۆیە# لە ساڵی 1996 بە فەرمانی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (2713) لە (20-07-1996) بڕیاری کردنەوەی درا، لەبەر بارودۆخی ئەو کاتەی کوردستان نەتواندرا هەمان ساڵ خوێندکار وەربگیرێت.
بۆ ساڵی خوێندنی (1997-1998) (46) خوێندکاری لە هەردوو بەشی (پەرستاری و کارگێڕی نووسینگە) وەرگرت و پڕۆسەی خوێندن زۆر بەسەر کەوتووانە دەستی پێ کرد .
دواتر بۆ ساڵی خوێندنی (1998-1999) دوو بەشی تریش کرایەوە کە بریتی بوون لە (بەشی ژمێریاری و بەشی تەندرووستی کۆمەڵ)، وە بۆ ساڵی خوێندنی (1999-2000) بەشی (کارگێڕی یاسا) کرایەوە، وە بۆ ساڵی خوێندنی (2000-2001) بەشی (شیکاری نەخۆشییەکان) کرایەوە، وە بۆ ساڵی خوێندنی (2006-2007) بەشی (سڕکردن) کرایەوە، وە بۆساڵی خوێندنی (2008-2009) بە بڕیاری #وەزارەتی خوێندنی باڵا#و توێژینەوەی زانستی سەرۆکایەتی دەستەی خوێندنی تەکنیکی کوردستان (بەشی گەشتوگوزار) لە (پەیمانگای تەکنیکی دووکان)ەوە گوازرایەوە بۆ پەیمانگای تەکنیکی کۆیە.
وە بۆ ساڵی خوێندنی (2009-2010) یەکەمین بەشی تەکنەلۆجیای نەوت (شیکاری کیمیایی)کرایەوە، وە بۆ ساڵی خوێندنی (2010-2011) بەشی (سڕکردن) گۆڕرا بۆ بەشی (تیشک)، وە بۆ ساڵی خوێندنی (2012-2013) بەشێکی تریش لەتەکنەلۆجیای نەوت بەناوی (کارپێکردن و کۆنترۆڵ) کرایەوە، وە بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017) بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری کرایەوە. بۆ ساڵی خوێندنی (2018 -2019) بەشەکانی (پەرستاری، شیکاری نەخۆشییەکان) لە تەق تەق کرانەوە. لە ساڵی خوێندنی (2020-2021) بەشی (ئافرەتان و لەدایکبوون) لە پەیمانگا کرایەوە، پاشان لە ساڵی خوێندنی (2021-2022) بەشی کارگێڕی کار لە #تەقتەق# کرایەوە.[1]
ئێستا پەیمانگای تەکنیکی کۆیە سەر بەزانکۆی پۆلیتەکنیکی #هەولێر#ە، وە پێکهاتووە لە (12) دوانزە بەشی زانستی، شیاوی باسە کە پەیمانگای تەکنیکی کۆیە لە ساڵی خوێندنی (2009-2010)ەوە خوێندنی ئێوارانی هەیە جگە لە ساڵانی خوێندنی (2014 و 2015) نەبێت.
پەیمانگای تەکنیکی کۆیە لە ماوەی ئەو (22) بیست و سێ ساڵەى خولی دەرچووان 12703 خوێندکاری دەرچوواندوەو بەپێی پسپۆڕیان بڕوانامەی پێداون.