ناوەندێکی زانستی و ڕۆشنبیرییە لە شارۆچکەی #چەمچەماڵ# و سەربە #زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی#یە و لە ساڵی 2000 لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە دامەزراوە و سەربە دەستەی پەروەردەی تەکنیکی سلێمانی بووە. دوای دوو ساڵ بەشی سیستەمی کۆمپیوتەر کرایەوە و دواتر لە ساڵی 2008-2009 کارگێڕی دەوامی ئێواران کرایەوە و لە ساڵی 2009-2010 بەشی کارگێڕی دەوامی بەیانیان بەڕووی خوێندکاراندا کرایەوە.دەرچووانی پەیمانگا دوای تەواوکردنی دوو قۆناغی خوێندن و ڕاهێنانی هاوینە بە سەرکەوتوویی بڕوانامەی تەکنیکی لە بواری شارەزایی خۆیان وەردەگرن.
$دیدگا:$
ئامانجی پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ ڕاهێنانە بە کادیرانی ناوەند لە بوارە جیاجیاکان بە مەبەستی خزمەتکردنی فەرمانگە و دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەرتی تایبەت .
$ئەرک:$
پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ لە هەوڵی درووستکردنی کادری مامناوەند و هێزی کاردایە کە پەیوەندییان بە زانستی نوێ و پێشکەوتووەوە هەبێت لە زانستی پەرستاری و بەڕێوەبردن و تەکنەلۆژیای زانیاری و دامەزراوە کارەباییەکان و ژمێریاری. دەرچووانی پەیمانگا لە کەرتی گشتی و تایبەت لە کۆمەڵگەدا خزمەت دەکەن. بەگشتی پەیمانگا هەوڵدەدات کادری باشتر لە بواری شارەزایی خۆیاندا پێشکەشی هاووڵاتییانی هەرێم بکات و بەشداری لە توێژینەوە پەیوەندیدارەکان بکات لە بوارەکەیدا بۆ تێگەیشتن لە کێشە جیاوازەکانی وڵات
$مێژوو:$
سەرەتا لە دوو بەشی پەرستاری و دامەزراوە کارەباییەکان دامەزراوە. دواتر پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ سێ بەشی بۆ خوێندکاران کردەوە ئەوانیش بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری، بەشی کارگێڕی کار و بەشی ژمێریاری بۆ پێشوازیکردن لە خوێندکاران.
$پەیمانگای تەکنیکی چەمچەماڵ لە ئێستادا ئەم بەشانەی هەیە:$
پەرستاری
تەکنیکی کارەبا
تەکنەلۆژیای زانیاری.
کارگێڕی کار
ژمێریاری[1]