یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق وادەی یاری پلەی ئۆفی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراقی لەنێوان یانەکانی پێشمەرگە و ڕومادی ئاشکرا کردوو بۆ ئەو مەبەستەش بانگێشتی نوێنەری هەردوو یانەی کرد کە لە کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی #18-07-2024# و لەنێو بارەگەی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق ئامادەبن ئەوەش بە مەبەستی ئەنجام دانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یارییەکەیان.
لیژنەی پێشبڕکێکان لەو یەکێتییە بڕیاری داوە یاری پلەی ئۆف لەنێوان یانەکانی پێشمەرگە و ڕومادی لە کاتژمێر 5:30 ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی #20-07-2024# و لەسەر یاریگەی زەورا ئەنجام بدات هەروەک لە هەمان کاتدا و لەسەر یاریگەی شەعب یاری کۆتای خولی نایاب لەنێوان یانەکانی کرمە و دیالی بەڕێوەدەچێت.
بە پێی ڕێنماییەکانی یەکێتییەکەش بڕیار دراوە کە کاتی یاسایی یاری پلەی ئۆف 90 خولەک بێت و گەر هەردوو تیم یەکسان بوون ڕاستەوخۆ پەنا دەبرێتە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان ئەوەش بە مەبەستی دیاری کردنی براوەی یارییەکە.[1]