یەکێتی شەتڕەنجی سلێمانی لەنێو هۆڵی سیتی سینەما و بە بەشداری 74 یاریزان لە هەردوو ڕەگەز پاڵەوانێتی شەتڕەنجی #سلێمانی# بەڕێوە برد.
لەو پاڵەوانێتییەدا و دوایی ڕکابەری یاریزانان دواجار (ڕێباز ناسر) توانی بە کۆکردنەوەی 8 خاڵ پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت و هەرچی، (زانیار قادر، نالی محەمەد، تەها جەلال و ئارێس سابیر) بوو بە کۆی 7 خاڵ پلەکانی دووەم تا پێنجەمیان مسۆگەر کرد.
ئەمە و سەبارەت بە ئەنجامەکانی کۆتای یاریزانانی بەشداری ئەو پاڵەوانێتییە، #ئەسعەد ئیسماعیل# ئەندام لە یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی ئێراق و سەرپەرشتیاری گشتی پاڵەوانێتییەکە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، 74 یاریزان لە ڕکابەرییەکی بەهێزی پڕ ململانێی یارییەکان بوون تا بگەنە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی سلێمانی و ببنە یاریزانی هەڵبژاردەی سلێمانی کە لە کۆتاییدا یاریزانانی سەرکەوتوو بە قۆناغی دووەمی پاڵاوتن توانیان بیرمەندانە سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
ئەسعەد وتیشی لەگەڵ ئەو ئەنجامانەی ڕیزبەندی ئەم پاڵاوتنە خاوەن پلەکانی یەکەم و دووەمی ڕیزبەندی کە هەردوو یاریزان (ڕێباز ناسر و زانیار قادر) بوون سەرکەوتنیان بەدەست هێنا بۆ بەشداریان لە پاڵەوانێتی زۆنی کوردستان کە یارییەکانی لە ڕێکەوتی #18-07-2024# بۆ #23-07-2024# هەمان مانگ لە شاری #هەولێر# و لەنێو هۆڵی شەتڕەنجی یانەی شەتڕەنجی خانزاد بەڕێوە دەچێت.
هەر سەبارەت بە پاڵەوانێتی شەتڕەنجی سلێمانی ئەندامەکەی یەکێتی ناوەندی شەتڕەنجی ئێراق وتی، بڕیارە لە #20-08-2024#ی داهاتوو قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی سلێمانی ئەنجام بدرێت و لەو قۆناغەدا هەڵبژاردەی سلێمانی دیاری دەکرێت.
دواجار ئەسعەد ئیسماعیل ئاست بەرزی (#کارین کەمال#)ی کیژە یاریزانی یانەی پێشمەرگە و هەڵبژاردەی ئێراقی لە یاد نەکردوو وتی، لەم پاڵەوانێتییەدا ئەو کیژە پاڵەوانە توانی لەسەر ئاستی گشتی پلەی شەشەم بەدەست بهێنێت و لەسەر ئاستی کچانیش یەکەم بوو کە ئەو ئەنجامە پێمان دەڵێت کچان دەتوانن ڕکابەری بکەن و بیرمەند و دانان لە یاری شەتڕەنجدا. [1]