پێشکەشکار: #ئەحمەد زاوێتەیی#
دکتۆر مەحمود عوسمان یەکێکە لەو کەسانەی لەناوجەرگەی دانووستاندن لەنێوان ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانی ئێراق و کورددا ژیاوە لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلول و دواتر لە سەردەمی بەعسییەکان و لە دوای ڕاپەڕین و دواتریش لە ساڵی 2003 لەسەر ھەموو ئەو قۆناغانە لەم بەرنامەیە میوانداری دکتۆر مەحمود عوسمان دەکەین.
ئەحمەد زاویتەیی/ بەخێربێن دکتۆر مەحمود بۆ ئەم ئەڵقەیە ئێمە باسی ڕەوشی دانووستاندن دەکەین لە سەردەمی ڕژێمە جیاجیاکانی ئێراق تا دوای ڕووخانی ڕژێم تۆ یەکێکی لە سیاسییە دێرینەکان کە لە ھەموو قۆناغەکان ڕۆڵت ھەبووە لە قۆناغی پێشوو کاتێک گفتوگۆ دەکرا درێژەیان دەکێشا و زۆرجاریش نەدەگەیشتنە ئەنجام و بەڵێنەکان جێبەجێ نەدەبوون بەڕێزت ھۆکارەکەی بۆچی دەگەڕێنیتەوە؟
د.مەحمود عوسمان/ پێشەکی سوپاس بەخێربێن سڵاو بۆ بینەرانی کوردستان24 بۆ ئێوەش و بۆ برادەرانی پشت کامێرا کە ئەزیەتیان کێشا خۆی لە مێژووی کوردستان شەڕ زۆربوو گفتوگۆ زۆربووە لەو حکومەتانەی لە کوردستانی ئێراق ئەنجامی تەواونەبووە.
ھۆکارھەبوون بۆ شکست ھۆکارە سەرەکییەکان بریتین لەوەی یەکەم حکومەتەکانی بەغدا بڕوایان بەو مافەی کورد نەبووە کە زۆر داوای ئۆتۆنۆمی و فیدڕاڵی یان حکومی خۆبەڕێوەبەری بکات و داوای کەرکووکی کردووە حکومەتی ناوەندی ڕازی نەبووە بەم داواکارییانە لە کاتی گفتوگۆکان نەیانگوتوە لەسەرچی ڕازین یان دژی چین.
زۆر شت نووسراوە ئیمزایان لەسەرکردووە بەڵام ھەرکات دەسەڵاتیان ھەبووبێت دژی وەستاونەتەوە پاشگەزبوونەتەوە ئەوە ھۆکارێک بووە. داواکاری و خواستی کورد و حکومەتی ئێراق دووشتی لەیەکترجیاوازبوونە بۆ نموونە ئێمە داوای فیدڕاڵیمان کردووە ئەوان دەیانەوێت حکومەتێکی بەھێزیان ھەبێت دەسەڵاتی بەسەر ھەموو ئێراقدا ھەبێت ئێستا ھەرێمی کوردستانیان کردۆتە پارێزگایەکی گەورە ھۆکارێکی تر نووسراوەکانی نێوان بەغدا و کورد نەبوونی وردەکاری بووە بۆ نموونە دەڵێت دەبێت ئەوە بکرێت بەڵام نەنووسرا وە کەی و چۆن بکرێت وردەکاری چییە. ھەرکات کورد داوای وردەکاری کردووە ناکۆکی درووست بووە چونکە ئەوان حەزیان کردووە وردەکاری نەبێت ئێمە حەزمان کردووە وردەکاری ھەبێت بەڵام ئەوە حەزیان لە وردەکاری نەبووە بۆ نموونە ماددەی 140 کە بۆ کورد لە ھەمووشت گرنگتردەبێت ئەم ناوچانەی کێشە لەسەرن ناوی ھەموو ناوچەکانی نەھێناوە کاتیش دەستنیشان نەکراوە کاتێکیان دەستنیشان کردبو #31-12-2007# بەڵام نەبوو ئەوە دووەمین ھۆکارە کە وردەکاری و خشتەی کات ھۆکاری تر حکومەتەکانی دراوسێ دژی ئێمە بوون وەک تورکیا و ئێران و سووریا چونکە لە سنووری ئەوانیش کورد ھەیە و مافی نەدراوە دەوڵەتانی دەرەوەش وەک ئەمریکا و ڕووسیا و ھەتا نەتەوە یەکگرتووەکان پێیان ئەم کێشانە کێشەی ناوخۆیی ئێراقن دەبێت کورد لەگەڵ حکومەتی ئێراق ئەم کێشەیە چارەسەربکات ھیچ کات ئامادەنەبوون ببنە کەسی سێیەم لەنێوان ئێمە و بەغدا بۆیە ئەم کێشەیە ماوەتەوە یاخود کە تێکچووە ھیچ کەس شاھیدنییە کە بڵێین خەتای کامیانە ئەم سێ ھۆکارە فاکتەری بنچینەین فاکتەری تریش کە کوردییە ئەوەیە کە کورد یەکگرتوونییە ھەر حیزبێک بەجیا خۆی قسەی کردووە وەکوو ئێستا زەرەرێکی زۆر دەکەین ئەوەش فاکتەرێکی زۆر گرنگە لە نەبوونی یەکڕیزی زیانی گەورەی بە کورد گەیاندووە.
ئەحمەد زاویتەیی/
بەڕێز دکتۆر مەحمود تۆ یەکێک بوویت لەوکەسانەی کە لەناوجەرگەی دانووستاندنەکان بوویت لە زۆربەی قۆناغەکان سرووشتی ئەم دانووستانەی نێوان ئێوە و بەغدا چۆن ھەڵدەسەنگێنی لەگەڵ لایەنە ئێراقیەکان و ڕژێمە جیاجیاکانی ئێراق؟
د.مەحمود عوسمان/
لە ساڵی 1963لە سەردەمی عەبدولکەریم قاسم 1964 و 1966 و 1970 لەھەموو ئەو ساڵانە دیالۆگ ھەبووە ساڵی 1979 و 1991 دیالۆگ ھەبووە دوای ساڵی 2003 دانووستاندن ھەبووە بەڵام یەک فاکتەر لەھەموو قۆناغەکان وەکوو یەک بووە ئێستاش ھەروایە بیروبۆچونی کورد جۆرێک بووە هیی حکومەتی بەغدا جۆرێکی تربووە ئێمە داوامان کردووە حکومی زاتی یان فیدڕاڵی ئەوان داوایان کردووە حکومەتێکی ناوەندی بەھێز کە دەسەڵاتی ھەبێت لەھەموو ڕوویەکەوە بۆ نموونە ئەوان داوا دەکەن کە ئەمنییەتی ئێراق لە دەستی بەغدا بێت بەڵام ئێمە داوامان کردووە ئەمنییەتی ئێراق لە دەستی بەغدا بێت بەڵام ئێمە داوامان کردووە ئەمنییەتی کوردستان لە دەستی خۆماندا بێت ئێمە خواستمان بووە پەیوەندی دەرەوەمان ھەبێت ئەوان دژی ئەوان بەگشتی بۆچوونی ئێمە وابووە کەمافی خۆمان دابین بکرێت بەڵام بۆچوونی ئەوان وابووە کەمافی کورد کەمتر بێت لەبیرمە لە نووسینی دەستوور لە2005 ھەوڵماندا زۆرشتی باشبوو توانیمان مافی چارەنووس بنووسین لەناو دەستوور بەڵام ئەوە جێبەجێ نەبوو ئەو کات دۆخی کورد زۆرباش بوو کورد بەھێزبوو یەکگرتوو مام جلال سەرۆک کۆماربوو کاک مەسعود لە بەغدا بوو دواتر لەجێبەجێ کردن نەیانکردووە لەبەر ئەوە ھەموو ئەو ھۆکارانەی باسم کردن فاکتەری سەرەکین کە کاریگەریان ھەبووە لەسەر ئەوەی کەقسەی پێش گفتوگۆ و دوای گفتوگۆیان یەک نییە (ئێراق ڕێککەوتنەکان وەک خۆی جێبەجێ ناکات)
کاتێک خاڵ ئەنووسرێت بەڵام کە وردەکاری بۆ خاڵەکە ئەنووسرێت ناکۆکی درووست دەبێت و ڕێککەوتنەکە جێبەجێ ناکرێت، .
ئەحمەد زاویتەیی
دەتوانین بڵێین نیازپاکی نەبووە لەلای نوێنەرانی بەغدا لەگەڵ کوردا یاخود نییەتیان خراپ بووە لەگەڵ کوردا کە دانووستاندن نەگەنە ئەنجام لەبەرژەوەندی کوردا کە دانووستاندن نەگەنە ئەنجام؟
د.مەحمود عوسمان
ناڵێم نییەتی خراپ بەڵام بۆچونی جیاواز تۆ ھەوڵدەدەیت مافی خۆت وەربگریت ئەو ھەوڵدەدات مافی تۆ کەم بکاتەوە ئەوە جیاوازییەکەیە نەک مەسەلەیە ئەوان دژن بەڵام بیروڕای ئەوان ئەوەیە کە ئێراق یەکە حکومەتی ناوەندی ھەمووشت لای حکومەتی ناوەندی بێت وەک ئەمنییەت و ئابووری و پەیوەندییەکانی دەرەوە ھەموو شتێک کەرکووک ھەمیشە کێشەی ئەوان لەگەڵ ئەوەنین کە کەرکووک لای کوردبێت لەبڕیارجێبەجێ کردن نییەت باشی نەبووە بۆ نموونە ئەو وەفدانەی ئێستا دەچنە بەغدا جارێک دەچن دوو دەچن سێ دەچن کورد نییەتی باشە خۆشباوەڕە زوو باوەڕدەکات ئەوان فێڵبازن فێڵی لێدەکەن.
کەدەچنە مفاوەزان خاڵێک داخڵ دەکەن کەفێڵێکی تێدایە وەختی دێن تەفسیری بکەیت جێبەجێ نابێت بۆ نموونە 2014 بودجە کێشەمان ھەبوو لەگەڵ حکومەتی مالیکی لەسەر 2012 تاپێش ئەوەی عەبادی بێت لەسەر مەسەلەی نەوت.ئێستا داوا دەکەن حکومەتی ھەرێم ڕۆژانە 400 ھەزار بەرمیل بفرۆشین تائەوان بودجەکە بدەن لە دوایدا ناتوانی تۆ ئەوە زەمان بکەیت ڕۆژی 400ھەزار دواتر گونجان یان شەش مانگ حیساب بکرێت ڕۆژی وا ھەیە 400 یان 300 ڕۆژی وا ھەیە 400 زیاترە ئەوان کارێکیان کرد کە حکومەتی ھەرێم نەیتوانی 400 دابنێ کردیانە خاڵ بودجەی ھەرێمیان بڕی بۆ زانیاریت تۆ دەڵێی ڕۆژی 400بەسێ مانگ حسابی بکە بەشەش مانگ حسابی بکە ئەوە فێڵی تیایە بەڕەئی من ھەندێک خاڵ جێگیردەکەن کەقابلی جێبەجێکردن نییە.
ئەحمەد زاویتەیی
بۆمبی تەوقیتکراو دادەنێنن
د.مەحمود عوسمان
بەڵێ بۆمب دادەنێنن کوردیش بەسیتە خۆشباوەڕە نییەتی پاکە فێڵی لێدەکەن.
ئەحمەد زاویتەیی
گرنگترین دیالۆگ ساڵی 1970 یازدەی ئازار گەیشتنە حکومی زاتی یان ئۆتۆنۆمی بۆ کورد بچەسپێنن تۆ لەناو دانووساندنەکان بوویت ڕەوشی دیالۆگ چۆن بوو؟
سنووری دوای ساڵی 1991 ھەرھەمان ئەو سنوورانەبوون کە لەبەیانی یازدەی ئازاری 1970 دیاری کران چۆن گەیشتنە ئەنجام؟
د.مەحمود عوسمان
دیالۆگی ئەو کاتە ئاسانتربوو چونکە یەک کەس بڕیاری دەدا مەلامستەفا لێرە و سەدام حسێن لەوێ ئاسان بوو لێرە تەنیا پارتی ھەبوو حیزبی شیوعی ھەبوو بەڵام لەناو دیالۆگ نەبوو لێرە مەلامستەفا سەرۆکە بڕیاردەدات. لەوێش سەدام خۆی بڕیاردەدا ئەچیت قسەی لەگەڵ دەکەین یان دەڵێت بەڵێ یان دەڵێت نەخێر. زوو جێبەجێ دەبێت ئێستا ئەچیت دەبێت لەگەڵ دەیان حیزب و جەماعەت دیداربکەیت ئیشەکە زەحمەتترە لێرەش ھەمان شت حیزب زۆرن ئەو وەختە سەھلتربوو بەڵام حکومەتی ئەو وەختەش نیازی پاک نەبوو مەبەستی ئەوە بوو بۆ ماوەیەک لەگەڵ کورد بێتە پێش کوردشوێن کەوتەی ئەوان بێت وەختێکیش کە بینیان کورد نابێتە شوێنکەوتەی ئەوان ناتوانێت پشتگیری حکومی بەعس بکات بەتەواوی کەوتنە تیرۆری کاک ئیدریس بارزانی و تیرۆری مەلامستەفای بارزان و سیاسەتیان گۆڕا و وردەوردە تێکچوو تالەگەڵ سۆڤیەت معاھەدەیان کرد دژی کورد ئەو کاتە گفتوگۆ ئاسانتر بۆ یەکەم جاردانیان بەئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان و خاڵی زۆرباشی تێدابوو بەیانی 11ی ئازار بەڵام کاتێک ھاتە سەر جێبەجێ کردن ئاسان نەبوو زۆر کێشەی تێکەوت.
ئەحمەد زاویتەیی
بۆچی دوای چوارساڵان شەڕ درووست بوو لە کاتێکدا گەیشتبوونە ھەندێک ئەنجام ناوەرۆکی ئەم بەیانە خاڵی کرا؟
د.مەحمود عوسمان
ئەم پلانە وەختی ئێمە مفاوەزاتمان کرد لە بەغدا من سەرۆکی وەفدی کوردیم لە بەغدا کاک ئیدریس و کاک مەسعود بارزانی لەگەڵ ئێمە بوون ئێمە دەچووینە بەغدا جارێک دواتر ئەوانیش ئەھاتنە کوردستان مەلامستەفا خۆی سەرپەرشتی مفاوەزاتی دەکرد کەئەچوینە ئەوێ سەدام خۆی سەرپەرشتی دەکرد ئێمە دەمانویست ئۆتۆنۆمی جێبەجێ ببێت دوانەکەوێت ئەوان وتیان ڕاستەوخۆ ناتوانین ئۆتۆنۆمی جێبەجێ بکەین پێویستمان بەھەشت ساڵ ھەیە ئێمە ئەم قسەیەمان ڕەفزکرد ئێمە ئیسرارمان دەکرد لەسەر ئێستا ئەوان ئیسراریان دەکرد لەسەر ھەشت ساڵ لە دوایدا بەناوبژیوانی یەکێتی سۆڤیەت وە جەماعەتی تر لەگەڵ ئێمە و ئەواندا بوون وای لێ ھات بوو بەچوارساڵ باشتر بوو ئێمە قبووڵی بکەین سۆڤیەتییەکان بەئێمەیان وت یان دەبێت ئەم چوارساڵە قبووڵ بکەین یان ڕێککەوتن نابێت ڕێککەوتن پێویست بوو بۆ گەل و پێشمەرگە ئەو ناکۆکییەی نێوان ئێمە و مام جلال نەما بارودۆخێکی باشی درووستکرد ئەم چوارساڵە لەوەوەھات.
ئەحمەد زاویتەیی
دەڵێن لەبەیانی یازدەی ئازار تورکیا نوێنەری خۆی دەناردە بەغدا کەئەم ڕێککەوتنە سەرنەگرێت ئێرانیش ھەوڵی دەدا ئەم ڕێککەوتنە نەبێت ئایا فاکتەری ھەرێمی ڕۆڵیان چی بوو ئەم ھەوڵە ھەرێمیانە چۆن ھەڵدەسەنگێنیت؟
د.مەحمود عوسمان پێش ڕێککەوتن و دوای ڕێککەوتن ھەوڵ ھەرھەبوو تورکیا زۆر دژبوو چونکە ئەو کاتە دەیوت کورد ھەربوونی نییە ئێستا دەڵێت ھەیە بەس تیرۆریستن ھەرھەمان شتە ئێرانیش شا زۆر دژبوو چونکە لەگەڵ کورد تێکچوبوو زۆر فشاریان لەمەلامستەفا کرد بەڵام ئیمزای کرد بەڵام چی لەبەرژەوەندی گەلی کورد بوو مەلا مستەفای بارزانی ئەوەی کرد لەبەر ئەوە ئەم دوو دەوڵەتە زۆر فشاریان لە ئێراق کرد بەڵام ئێراق سیاسەتی خۆی ھەبوو ھەردوولا ڕازی بوون بەرژەوەندی ھەردوولای تێدابوو.
ئەحمەد زاویتەیی
گۆڕینی سیستەمی حکوم لە ئێراق لەپادشایەتی و کۆماری و ھەتا 2003 ئەگەر سەرنج بدەی مامەڵە لەگەڵ کورد نەگۆڕاوە خاڵی ھاوبەشیان ھەیە ئایا تۆش ھەمان ڕات ھەیە کە نەگۆڕاون لەسیستەمێکی حکومی بۆ سیستەمێکی تر؟
د.مەحمود عوسمان
جیاوازی ھەیە جیاوازییەکە ئەوەیە پێش سەدام چونکە سەدام خوێنڕێژبوو ئەنفال و کیمیایی کرد ئەوە کارێکە ھیچ حکومەتێکی تری ئێراق نەیکردووە لەھەمان سەردەمی عەبدولڕەحمان عارف ڕایان وابوو کە عەشائیری کورد ھەمووی عەرەبن شۆڤێنی زۆر ھەبوو ئێستا چەندین حیزبی شیعە کەلەحکومدان زۆرینەیان دژن سەردەمی حکومی نوێ دوای ڕووخانی ڕژێم کورد زۆر بەھێزبوو فاکتەری سەرەکی بوو بۆ ڕووخانی ڕژێمی سەدام لەبنیاتنانەوەی ئێراقی نوێ لەئەنجوومەنی حکوم و نووسینەوەی دەستوور بەڵام نییەتی بنچینەی ھیچ جیاوازی نەبوو ئەوان دەیانەوێت کەمترین ماف بۆ کورد ھەبێت ئێمەش دەمانەوێت زۆرترین ماف بۆ کورد ھەبێت ئەوە جیاوازییەکە ئەوان دەیانەوێت حکومەتێکی ناوەندی ھەبێت جگە لەھەرێمی کوردستان ھیچ ھەرێمی تر لە بەغدانییە بۆ زانیاریت حکومی فیدڕاڵی ھەبێت دەبێت ھەرێمی تر ھەبێت بەڵام نایکەن ھەتا سووننە و شیعە ھیچیان نایکەن و حەز لەحکومی ناوەندی بەھێز دەکەن ھەرێمی کوردستانی پێش ڕووخانی سەدام ھەبوو فرز الامر واقیع چەند بتوانن مافی کەمبکەنەوە لەگەڵ تورکیا و ئێران ڕێککەوتن بکەن کاتێک ڕیفڕاندۆممان کرد ڕای خەڵکمان وەرگرت ھەموو دونیا بووبە دوژمن ئێمە لەسەریان ھەوڵدەدەن بچوکی بکەنەوە بۆ زانیاریت کورد مەترسی نییە لەسەریان دەیەوێت لەسەر زەوی مافی خۆی ھەبێت کورد ستەمی لەکەس نەکردووە ئەوان ستەمیان لەکورد کردووە.
ئەحمەد زاویتەیی
باسی 2003 بکەین ئەو کاتە حکومەتی ھەرێم ھەبوو سەدام ڕووخا ھەندێک کەس دەڵێن نەدەبوایە کورد بچێتە بەغدا دەبوایە پێیان بڵێت ئێوە بڕۆن ڕێککەوتن بکەن دواتر وەرن ڕێککەوتن بکەین لەسەر ماف نەدەبوایە کورد ببێتە بەشێک لەپڕۆسەی سیاسی بۆ ئەمەچی دەڵێیت چی؟
مەحمود عوسمان
لە 2003 کە سەدام ڕووخا ئەمریکا ڕووخاندی لەبەر ئەوە ئەمریکا خاوەن بڕیاربوو ئەو کاتە و ئەمریکا زەختی لەکورد کرد کە جیابوونەوە نییە دەبێت بچن لە بەغدا حکومەتی ئێراق پێکبھێنن ئەمریکییەکان ساڵێک و دوومانگ لە بەغدا حکومیان کرد لەپاش مەجلیسی حکوم پێکھێنرا ھیچ ھەنگاوێک بەدڵی کورد نەبوو.
ئەحمەد زاویتەیی
کەواتە کورد نەیتوانی بڵێ ناتوانم بێمە بەغدا؟
مەحمود عوسمان
ھەندێک کەس کە دەڵێن دەمانتوانی ئەوە بکەین وانییە ڕاست نییە چونکە ئەمریکا بڕیار دەدات ئەمریکا دۆخی ئێراقی جێگیرکرد ئەمریکا حکومی دەکرد کەچی بکەین بۆیە کورد نەیدەتوانێت دژبێت کورد و سووننە بەفشاری ئەمریکا چوونە ئەنجوومەنی حکوم دوایی برێمەر حکومەتی ئێراقی درووست بوو نە مەسەلە ئەوەیە کورد ئیختیاری تری ھەبوو قبووڵی نەکرد ئەوە وانییە دوای 2003 دۆخێک درووست بوو کە کورد دەبوو قبووڵی بکات.
ئەحمەد زاویتەیی
ئەم ڕەنگە مامەڵە لەگەڵ بۆچی دەگەڕێتەوە فشاری ھەرێمی لەسەر کورد ھەیە کەبەغدا ھاندەدەن کەبەمشێوەیە مامەڵە لەگەڵ کورد بکات؟
د.مەحمود عوسمان
من لە سەرەتاوە وتم بیری خۆیان وایە کە ئێراق یەک وڵاتە حکومەت دەبێت ناوەندی بێت و دەسەڵاتی ھەبێت بەسەر ھەموو شتێکدا حکومێکی ناوەندی بەھێز ھەبێت بەسەر ھەموو شتێکدا حکومێکی ناوەندی بەھێز ھەبێت وە پشتگیری ھەبوو ھیچ ھەرێمێک ناکەن ھەرێمی کوردستان فەرز بوو لەسەریان چونکە پێشتر ھەبوو یەکێک لەفاکتەرەکان ئەوەیە فاکتەری دەرەکیش ھاندانی دەوڵەتانی دەوروبەر کە خۆیان کوردیان ھەیە ھیچ مافیان نەداوە بە کورد زەختیان لە ئێراق کردووە کەکەمترین ماف بە کورد بدات.
ھەمیشە قەزیەکەیان تەرک کردووە دەڵێن کێشەیەکی ناوخۆییە ئەو کێشە ناوخۆییە دەبێت لە ناوخۆ لەگەڵ حکومەت چارەسەرببێت دەستوەردانیان نەکردووە ھەتا لەئەنفال و کیمیابارانیش ھەروتیان ناوخۆییە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی خەرقی ھەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە ئەم فاکتەرەش وەکوو ھەموو فاکتەرەکانی تر کاریگەریی خۆی ھەیە.
ئەحمەد زاویتەیی
ئەم ڕەوشە دەگۆڕێت کەلەتوانای کورد ھەیە ئەم ڕەوشە بگۆڕن ئایا دۆخێک بێتە پێش لەبەرژەوەندی کورد بێت یان ئەم دۆخەی ئێستا ھەیە بەردەوام دەبێت؟
د.مەحمود عوسمان
مومکینە بگۆڕێ بەمەرجێ کورد یەکگرتووبێت نەک ھەرحیزبەی بەجیا نەک وەک ئەم دۆخەی ئێستا ئەگەر یەکگرتووبێت بەھێزدەبێت.
یەکگرتنی کورد ھێزێک دەدات بە کورد دەتوانێت ڕۆڵ و دەوری ھەبێت لە بەغدا و تورکیا و ئەمریا خاڵی یەکەم و خاڵی تر ئەگەر گۆڕانکاری لەسیاسەتی نێودەوڵەتی درووست ببێت لەھەمان کاتدا زەخت لە ئێران و تورکیا بکرێت تەداخول نەکەن لەکێشەی کورد ھەرسێ فاکتەرەکە گرنگە بەڵام گرنگترینیان یەکگرتنی کوردە گۆڕینی سیاسەتی دەرەکی ئێراقیش ناوخۆیی ئێراقیش سەدر دژی ھەموویانە.
ئەحمەد زاویتەیی
کورد نەیتوانیوە کەڵک لەناکۆکییەکان نێوان لایەنەکان وەرگرێ؟
د.مەحمود عوسمان
کورد نییەتی باشە و خۆشباوەڕە دژی ھیچ لایەنێک نین بەڵام ئەوان بەمشێوەیە نین ئێمە بەو شکڵەبین بەڵام ئەوان نییەتیان باش نییە.
ئەحمەد زاویتەیی
دکتۆر ئەگەر کورد نەتوانن کاریگەریی لەسەر ھزری سیاسی ئێراق بکەن دەتوانن کاریگەریی لەسەر ھزری تاکی ئێراق بکەن تاکی عێرافی لەبەرژەوەندی کورد ھەڵوێستی ھەبێت؟
د.مەحمود عوسمان
ھاوڵاتی ئێراقی بەگشتی دژی مەسەلەی کوردنین وەختی خۆی کورد نەفی کرا بۆ باشووری ئێراق زۆر ڕێزیان گرتن ئێستا گرووپی گەشتیاری دێنە ئێرە ھیچ گرفتیان نییە بەڵام حکومەتی ئێراق حکومەتی ھاوڵاتی نییە حکومەتی ئەم حیزب و ئەو حیزبە ھەڵبژاردنیش ھەمیشە پڕیەتی لەساختەکاری لە 2003 تا ئێستا ھەمان ستاف و دەموچاو حکوم دەکەن ئەوە حکومەتی ھاوڵاتی نییە لای کوردیش کەمتەرخەمی ھەیە کە دەبێت زیاتر ھەوڵبدات لەگەڵ ھاوڵاتی شیعە و سووننە و تورکمان حکومەتەکان ھەرھاوڵاتی نین تابتوانن کاریگەریان ھەبێت چونکە دەبینی ھاوڵاتی ئێراقی لەحاڵی کورد باشترنییە کورد دەبێت بەیەکگرتووییەوە لۆبی بۆ خۆی بکات.
ئەحمەد زاویتەیی
باسی لۆبیت کرد ئەگەر باسی دیبلۆماسییەتی کوردی بکەین ئایا توانیویەتی کاریگەریی لەسەر ئێران و تورکیا و ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا درووست بکات لەبەرژەوەندی کێشەی کورد ھەڵوێستیان بگۆڕن؟
د.مەحمود عوسمان
بێگومان ئەو پەیوەندیانەی ھەیبووە بەتایبەتیی پاش ڕووخانی سەدام و پێشتریش پەیوەندی ھەبووە یازدەی ئازاریش کاریگەریی ھەبووە کە کورد بتوانێت لەگەڵ ئەو دەوڵەتانە پەیوەندی ھەبێت کەلۆبی بکات و لەوێ چالاکی بکات لەڕووی دیبلۆماسی پەیوەندی لەگەڵ سەرۆکەکان بکات لێرەدا دوو شت ھەیە بەڵام کورد بەیەکگرتووی نەیکردووە حیزبێک بۆ ئێران و یەکێکی تر بۆ تورکیا دووەم سیاسەتی ئەو دەوڵەتانە نەگۆڕاوە ئەو دەوڵەتانە دەڵێن ئێراق یەک دەوڵەت دەوڵەتیش قابیلی دابەشبوون نییە دەبێت کورد لە بەغدا مافەکانی خۆی بەدەست بھێنێت وە زەمانی کورد دەستووری ئێراقە ئەوە قسەی ئەمریکایە و سیاسەتیان نەگۆڕاوە بەڵام مانای ئەوەنییە کەقەت ناگۆڕێ بەڵام کورد دەبێت ھەربەردەوام بێت لێرەوە دەبینین جوگرافیای سیاسی دوژمنی ئێمەیە گەمارۆدراوین لەنێوان چەند دەوڵەتێک ھیچ لایەکمان لەسەر دەریانییە فڕۆکەخانەمان ھەیە بەڵام لەژێر چاودێری بەغداان لەبەر ئەوە مێژووی پەیوەندی ئەمریکا و تورکیا لەگەڵ ئێمەش ھەیەتی بەڵام لەبەرئێمە نایگۆڕێتەوە لە سەردەمی شا پەیوەندی ھەبوو ئێستاشی لەگەڵ بێت ئەمریکا ئەوەندەی پەیوەندی ھەیە لەگەڵ ئێران ئەوەندە پەیوەندی نییە لەگەڵ کوردی ئێران.
لەبەر ئەوە ئەم شتانەش ھەیە بەگشتی ئێمە دوژمنمان زۆرە ڕاستە دیبلۆماسییەتی کوردیش ھەبووە ئێستاش ھەیە بەڵام ئەم فاکتەرانەی باسم کردن ھۆکاری ئەوەن کە دیبلۆماسییەتی کورد وەک پێویست نییە کە پێمە دەمانەوێت.
ئەحمەد زاویتەیی
ھاوکێشەیەک ھەیە کە ھەرکات بەغدا بەھێزبێت ھەرێم لاوازە بەپێچەوانەوە ھەرکات ھەرێم بەھێزبێت بەغدا لاوازە ئەم ھاوکێشەیە چۆن دەگۆڕێت ھەردووکیان بەھێزبن.
د.مەحمود عوسمان
ئەو کاتە بەھێزدەبن کەدەستوور جێبەجێ بکرێت دەستووری ئێراقی خاڵی باشی تێدایە ئەگەر جێبەجێ بکرێت ئێراقێکی فیدڕاڵی بەپێی دەستوور بەغدا بەھێز دەبێت کوردستانیش بەھێزدەبیت بەو عەقڵیەتە ئەوانەی بەغدا دەستوور جێبەجێ ناکەن دەڵێن دەبێت حکوم مەرکەزی بێت زۆر بڕوایان بەفیدڕاڵی نییە وەختێک دێتە سەرباسی دۆخەکە لەسەر حیسابی کورد دەبێت کورد لاوازدەبێت کورد کە بەھێزە ھەندێک جار یەکگرتووبووە بەکاری نەھێناوە لە دژی خەڵکی تر بەھێزی لە پێناو بەرژەوەندی گشتی بەکارھێناوە وەکوو 2003 ئێمە بەھێزبووین یەکگرتووبووین بەڵام بەکارمان نەھێنا دژی بەغدا تا ھەندێک مافی زیاتر بەدەست بھێنین لەبەر ئەوە وەختێک بەھێزدەبن ھەردووکیان کەدەستوور جێبەجێ بکرێت
ئەحمەد زاویتەیی
باسی 2003ت کرد سەرۆک بارزانی و مام جلال تاڵەبانی ھەبوون کورد بەھێزبوون لە بەغدا؟
د.مەحمود عوسمان
2003 ئێمە لە بەغدابووین کاک مەسعود بارزانی مام جلال لەوێ بوون کاک مەسعود ماوەیەکی زۆر لەوێ بوو کاتی دەستوورمان نووسی زۆر ھەوڵدرا ئێمە یەکگرتووبوین کۆبوونەوەی زۆرکرا شەوتا پێنجی بەیانی کۆبوونەوە بووە بریمەر و نەتەوە یەکگرتووەکان لەوێ بوون ئەوەندەی توانیمان مافی خۆمان چەسپاندووە یەکێک لەو خاڵانەی کە زۆر ھەوڵمان بۆیدا چوویە ناو دەستوور شیعە و سووننە دژی بوون ئەوە کە دەڵێت دوو دابەش سێ، .
سێ پارێزگا دژی یاسایەک بوون ئەوە نابێتە یاسا زۆر دژی بوون مافی تر ھەیەشتی باشی تیایە لە دەستوورەکەدا ھەیە و چەسپاوە ھەوڵمانداوە ئەوەی کە نەکراوە نەمانتوانیوە زیاتربکەین کە ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان موافق نەبوون و ھێزە ئێراقیەکان موافق نەبوونە بەڕاستی ھەرئەوەندەکراوە.
ئەحمەد زاویتەیی
بەڵام لەو خاڵانە جێبەجێ نەبوون؟
د.مەحمود عوسمان
جا ئەوەیە نووسین شتێکە و جێبەجێ کردن شتێکی ترە
دەستوور ببینە شتێکی باشە بەڵام لەجێبەجێکردن جیاوازی ھەیە بۆ نموونە 140 چەندساڵە ھەیە کوا ھیچی جێبەجێ نەکراوە خاڵی پێشمەرگە بەشێکە لەھێزی بەرگری ئێراق دەبێت ھەموو شایستە داراییەکانی ھەبێ نەدراوە بۆ نموونە نەوت و غاز نەبووەتە یاسا نەوتی ھەرێم بەقاچاغ دانراوە دەڵێت دەبێت سزابدرێت لەم کۆتاییە ئێراق و تورکیا ڕێککەوتنی ژێربەژێریان کردووە نەوتی ھەرێمیان بڕی ئەوەی تورکیا کردویەتی ئێراقیش موافقە لاری نییە بۆ ئەوەی کێشە بۆ ھەرێم درووست بکرێت.
ئێمە لەگەڵ ئەمریکییەکان قسەمان کرد کە شێخان و خانەقین کوردن بچنە سەر ھەرێمی کوردستان بریمەر وتی یەک سانتیمەتر ناخەینە سەر کوردستان بەپەنجە ھێمای بۆ کرد بۆ نایخەن ئێمە نامانەوێ بڵێن ئەمریکا ھات ئێراقی ڕووخاند کوردی بەھێزکرد تورکیا و ئێران و عەرەب زویردەبن.
ئەحمەد زاویتەیی
ئایا ترس ھەیە دەستوور بگۆڕێت؟
د.مەحمود عوسمان
ھەوڵیان داوە بیگۆڕن بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە بگۆڕێ نازانم لەئاییندە ھەمیشە ھەوڵیان ئەوەیە ماف و دەسەڵاتی کورد کەمبکەنەوە دەسەڵاتی ناوەندی زیاتربکەن کاک مەسعود بارزانی نزیکەی 50 ڕۆژ لە بەغدا بووە کەئەم مفاوەزاتەکرا بەردەوام ئەیانوت ئەم خاڵە دوابخەن بۆ دوای دەستوور ئەوە دوابخەن بۆ دوای ھەڵبژاردن ئێمە ھیچ کات ئەمەمان قبووڵ نەکرد ھەڵوێستی مام جلال و کاک مەسعود بەتایبەتیی مام جلال سەرۆک کۆمار بوو ئەبوایە مراحاتی ھەموو ئێراقیەکان بکات بەڵام ھەڵوێستی کاک مەسعود بارزانی ھەمیشە پێداگری دەکرد لەسەرئەوەی ھیچ دواناخرێت. دەتوانم بڵێم دەستووری ئێراق شتی باشی تیایە بەڵام جێبەجێ ناکرێت.
ئەحمەد زاویتەیی
تەمەنی قەوارەی ھەرێم 33ساڵە بەرەو کوێ دەچێت؟
د.مەحمود عوسمان
بەغدا دەیەوێت دەسەڵاتی ھەرێم کەمبکاتەوە بڕوای وایە تەنیا ھەولێر و دھۆک و سلێمانی ھەرێمی کوردستانە ئێران دەیەوێت بچوکی بکاتەوە چونکە ئێران و ئێراق پەیوەندیان باشە لەھەمانکاتدا تورکیاش دەیەوێت ھەرێم بچوک ببێتەوە.
دەیانەوێت لەوە گەورەترنەبێت کورد ئەگەر بیەوێت بەرەو کەرکووک بچێت بۆ جێبەجێکردنی 140 دەبێت یەکگرتووبێت ئێمە ئەم یەکگرتوویەمان نییە ئێستاش ئەوە گەورەترین کێشەی ئێمە ئەگەر یەکگرتوونەبین خراپتردەبێت.
ئەحمەد زاویتەیی
دەبێت کورد چی بکات لەم دۆخەدا ؟ جگە لەیەکگرتووی چیتربکات؟
د.مەحمود عوسمان
کورد دەبێت سێ شت بکات یەکەم دەبێت یەکگرتوو بێت نە حیزبایەتی تەسک دەبێت کورد کوردایەتی بکات.
دووەم دەبێت کاربکات بۆ جێبەجێکردنی دەستوور.
سێیەم دەبێت کاربکات بۆ جێبەجێکردنی لۆبی لە دەرەوە بکات یارمەتیی و کۆمەک بۆ پشتیووانی لەکێشەکەی.
ئەحمەد زاویتەیی
کورد بۆچی یەکگرتوو نابێت؟
د.مەحمود عوسمان
بەپێکەنینەوە نازانم بۆچی بەڵام شتێکی خراپە تەرکیز لەسەر حیزبایەتی نابێت ئێمە ھیچمان نەکردووە دەبێت ھەموو پێکەوە بۆ کورد کاربکەن ساڵی 2014لە کەرکووک بەھۆی نەبوونی یەک لیستی 190دەنگمان لەکیس چوو دژایەتی سیاسییەتی ئێران و تورکیا کێشەیە بۆ ئێمە
ئەحمەد زاویتەیی
زۆرزۆر سوپاس بۆ بەڕێز دکتۆر مەحمود عوسمان سیاسەتڤانی کوردستانی
بینەرانی ئازیز سوپاس بۆ ئێوەش تا ئێستا بینەری بەرنامەکە بوون تا ئەڵقەیەکی تر بەرنامەکە خواتان لەگەڵ.[1]