دوایی ئەو ئاستە بەرزەی پیشانی دا و توانی تاکە گۆڵی یاری نێوان یانەکەی و یانەی نەجەف تۆمار بکات، لیژنەی هەڵسەنگاندنی باشترین یاریزان لە یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی ئێراق خەڵاتی باشترین یاریزانی ئەو یارییەی بەخشییە #ڕێژوان ناسر#.
ئەمە و دوایی کۆتاهاتنی یاری نێوان هەردوو تیم جامی باشترین یاریزانی یارییەکە لەلایەن بەڕێز (ڕەفیق ئیسماعیل)ی سکرتێری یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی پێ بەخشرا و دوایی وەرگرتنی خەڵاتەکەی ڕێژوان بە پێشمەرگە سپۆرتی ڕاگەیاند کە خۆی بە باشترین نازانێت چونکە هەموو هاوڕێکانی باشترین بوون، ئەو لاوە وتیشی تیمی لاوانی پێشمەرگە یاری کۆمەڵ ئەنجام دەدەن و پێکەوە دەتوانن سەرکەوتن بەدەست بهێنن و ئەو ئەنجامانەی تا ئێستاش بەدەستیان هێناوە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە تەواوی یاریزانان بە باشترین شێوە یاریان کردووە.
دواجار ڕێژوان ناسر هیوای خواست لەسەر یاریگەکەیان نازناوی خولەکە بۆ خۆیان و شاری #سلێمانی# بەدەست بهێنن. [1]