ناو: تاهیر
نازناو: تاهیر بەگی بابان
ناوی باوک: یەحیا بەگ
ساڵی لەدایکبوون: 1911
ڕێکەوتی کۆچی دوایی: ..-11-1979
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
تاهیر بەگ یەحیا بەگ عەلی بەگ محەمەد بەگ خالید بەگی بابان، ساڵی (1911) لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی کانێسکان هاتۆتە دونیاوە، ساڵی (1930) لەخانەی مامۆستایانی #بەغدا# وەرگیراوە و ساڵی (1933) تەواوی کردووە و بووەتە مامۆستا لە #هەڵەبجە#، دواتر لە #شەقڵاوە# و قوتابخانەی فەیسەڵییە لە شاری سلێمانی و چەند قوتابخانەیەکی تر، دواجار بەڕێوەبەر بووە لە قوتابخانەی بێکەس چەندین جار مەدالیای ڕێزلێنانی وەرگرتووە.
ساڵی (1966) لەسەر داوای خۆی خانەنشین بووە. بەشداری چەندین چالاکی وەرزشی کردووە ساڵی (1932-1933) یەکێک بووە لە یاریزانە بەتواناکانی ئێراق لە تۆپی پێ، لە وێنەکێشان و پەیکەرسازیدا بەتوانا بووە، ساڵی (1938) لەگەڵ وەفدی لاوانی ئێراق سەردانی ئەڵمانیا کردووە و لەگەڵ هیتلەر دانیشتوون و وێنەیان گرتووە، یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی بزووتنەوەی دیدەوانی لە ئێراق لەگەڵ کۆچکردوو مامۆستا ساڵح عەلی شاڵی.
ساڵی (1937) ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە لەگەڵ (عالییە شێخ مەحمود) عەبابەیلەیی، خاوەنی یانزە منداڵ بوون بەناوەکانی (وشیار، شەوبۆ، شەونم، سەردار، ڕۆژگار لە ژیاندا نەماون، ڕزگار، بەختیار، چنوور، یادگار، بلور، دیار) لە ژیاندا ماون.
لە مانگی (11-1979) لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان بە نەخۆشی شێرپەنجە لە تەمەنی (68) ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە. [1]
ئامادەکردنی: نیهایەت مەحمود